به‌م شێوه‌یه‌ مره‌بای شلیك دروستبكه‌

به‌م شێوه‌یه‌ مره‌بای شلیك دروستبكه‌
مه‌ودا پرێس – ژیلا ئارام 

مره‌با یه‌كێكه‌ له‌و شیرینیانه‌ی كه‌ ده‌توانی له‌ زۆر میوه‌ دروستیبكه‌یت و تامێكی خۆشی هه‌یه‌، لێره‌وه‌ فێری چۆنیه‌تی دروستكردنی مره‌بای شلیك ببه‌. 

پێداویستییه‌كانی: 

* 2 كوپ شلیكی له‌تكراو. 
* كوپێك شه‌كر. 
* نیو پیاڵه‌ ئاوی لیمۆ. 
* نیو كوپ ئاو. 
* 2 كوپ شه‌ربه‌تی شلیك. 

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی: 

مه‌نجه‌ڵێك بێنه‌ و پێداویستییه‌كانی تێبكه‌ جگه‌ له‌ ئاوه‌كه‌، بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند تا تۆزێك خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ و پاشان ئاوه‌كه‌ی تێبكه‌ و بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرێكی كز و تێكه‌ڵاوی بكه‌، پاشان وازی لێ بێنه‌ تا جوان خه‌ست ده‌بێته‌وه‌، پاشان دایبگره‌ و بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر وازی لێ بێنه‌ تا جوان سارد ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: حیاتك 



PM:01:15:06/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌