ئێران نه‌وتی كه‌ركوك ده‌بات

ئێران نه‌وتی كه‌ركوك ده‌بات
مه‌وداپرێس-

به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رقاڵی دروستكردن و راكێشانی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- ئێرانن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توانای كۆنترۆڵكردنی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ به‌پێی ده‌ستووری عیراق ئه‌و ناوچانه‌ تاكو ئێستا به‌پێی ماده‌ی 140 به‌ "ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان" ناوده‌برێن.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عیراق، بێژه‌ن زه‌نگنه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌ میدیاكانی وتووه‌ "دروستكردنی بۆری نێوان کەرکوک- ئێران پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو و ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردنیان رێککەوتنی نوێ واژووكرا".

زه‌نگنه‌ وتیشی "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرۆژه‌یه‌ك بخاته‌ به‌رده‌ست نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر بكه‌ن".

ئه‌مه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و واژووكردنی گرێبه‌ستێكی 50 ساڵی و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.



PM:10:11:30/07/2017






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌