‎ژیان له‌گه‌ڵ تۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

‎ژیان له‌گه‌ڵ تۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌وداپرێس - ژیلا ئارام

 

هونه‌رمه‌ندی كورد "هه‌ڵوێست محمد " له‌ ئینستاگرامی تایبەتی خۆی پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كی پۆست كردووه‌ باس له‌ نوێترین كاری ده‌كات بۆ جه‌ژن بڵاو ده‌بێته‌وه.

هه‌ڵوێست له‌ نوێترین كاریدا دوێتێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ جه‌ژن به‌ ناوی "ژیان له‌گه‌ڵ تۆ " له‌گه‌ڵ كچێكی شاری سلێمانی به‌ناوی "دێری" یه‌كه‌م جاره‌ كاری هونه‌ری ده‌كات ، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كلیپه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت . هۆنراوه‌ی كلیپه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێمن حامید دانراوه‌ ، ناوبراو خۆی ئاوازی بۆ داناوه‌و ، كارێ ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن "هه‌ردی سه‌لامی " بۆ ده‌كرێت و له‌ سلێمانی وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ ده‌گرێت .

هه‌ڵوێست خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام ، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ هه‌وادارانی ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌ن ،خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانی و كۆنسێرته‌ .



PM:03:24:28/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌