‎عه‌ینه‌ن پێك و عه‌ینه‌ن مه‌ی بڵاودەبێتەوە

‎عه‌ینه‌ن پێك و عه‌ینه‌ن مه‌ی بڵاودەبێتەوە

مه‌وداپرێس - ژیلا ئارام

گۆرانیبێژی لاو هه‌رێم سه‌ڵاح ، نوێترین گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌ ناوی عه‌ینه‌ن پێك و عه‌ینه‌ن مه‌ی .

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا هه‌رێم كلیپی "ساڵانێكی بڵاوكرده‌وه‌ " ، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و كلیپه‌ ، كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ به‌هۆی كۆچی دوای مام جه‌لال ، ئه‌و ماته‌مینیه‌ی كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا پیایدا رۆشتن، كلیپه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست نه‌كردووه‌ .

هه‌رێم له‌ خێزانێكی هونه‌ری له‌دایك بووه‌ برای گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌ڵاح ،میوزیك ژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاحه‌ ،هه‌رێم به‌ ژه‌نینی ئامێری موزیكی ده‌ستی به‌كار كردووه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رسامی هونه‌رمه‌ندانی تورك .

ئه‌و گۆرانیه‌ له‌ ئاوازی خۆیه‌تی ، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێمن حه‌مید نوسراوه، كاری ده‌رهێنانیشی له‌لایه‌ن بڕیار فه‌تاح بۆ ئه‌نجامدراوه‌ .



PM:12:46:09/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌