کچە کوردێکی پەنابەر دەبێتە ئەستێرەی هۆلیود

کچە کوردێکی پەنابەر دەبێتە ئەستێرەی هۆلیود

مەوداپرێس –

ڤیڤان نوری، لە خێوەتگەیەکی پەنابەرە سووریەکاندا لە ئێران لە دایک بووە، لە ساڵی 1991 خانووی خێزانەکەی بە تەواوەتی لەناوچووە لە کۆڕەوەکەی کوردستاندا بۆمبێک خانووەکەیانی خاپوور کردووە.

ڤیڤان بەپێ گەیشتە ئێران بۆ خێوەتگە، رێگا بڕینەکە بەردەوام بوو تا بووە ئەستێرە.

دەستی بەگۆرانی وتن کردووە، لەسەرجەم چالاکیە ناوخۆیەکاندا بەشداریکردووە لە شارۆچکەکەی.

ژیانی لەبەر هەژاری قورس تێپەڕاند، لە ساڵی ،1995دا لە یەکێک لە زانکۆکان خوێندنی تەواوکرد لە بواری تەکنیکی ئینتەرنێت.

گۆرانیەکی ریهانانی وتەوە، دەرکەوت، کۆمپانیای پاراماونت ریکۆرد بانگێشتی ئەمەریکای کردووە.

پاش ژمارەیەک تاقیکردنەوە، دەستیکرد کرد بە بەناوبانگ بوون، بەرە و جیهانی هۆڵیود، لە یەکێک لە رۆژنامەکاندا دەڵێت: مانگی دووی ئەم ساڵ سەفەرم کردووە بۆ ئەمەریکا.

وام پێشبینی دەکرد گەشتەکەم بۆ مانگێک زیاتر نەبێت، بەڵام کۆمپانیا داوای مانەوەی لێکردم، وەرزێکی نایابم بردە سەر.

گۆرانی بێژە کوردەکە تەمەنی 24 ساڵە، یەکێک لە گۆرانیەکانی ڤیڤان نوری، دەخرێتە سەر فیلمێکی هۆلیود لە ئەمەریکا، رۆژی 10ی تشرینی دووەمی بڵاودەکرێتەوە.





PM:05:51:26/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌