کولیچە بە سێو ئامادە بکە

کولیچە بە سێو ئامادە بکە

مه‌وداپرێس - ژیلا ئارام

كولیچه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شیرینیانه‌ی كه‌ زۆرێك له‌ خانمان به‌ خورما و گوێز ئاماده‌ی ده‌كه‌ن ، ده‌توانیت جگه‌ له‌ خورما و گوێز به‌ سێو ئاماده‌ی بكه‌یت.

كولیچه‌ به‌ سێو یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی بۆ ژه‌می به‌یانی له‌ توركیا گرنگیه‌كی زۆری پێ ده‌درێت ، تامێكی خۆشی هه‌یه‌ ، ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌ی بكه‌یت .

پێداویستیه‌كان بۆ هه‌ویره‌كه‌

نیو كوپ زه‌یت ، 2 كوپ ئارد ، 2 كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر ، ڤانێلا ، پكین پاوده‌ر ، كه‌مێك خوێ ، 1 په‌رداخ شیری گیراوه‌ .


پێداویستیه‌كان بۆ ناوه‌كه‌ی

نیو كوپ شه‌كر ، 3 سێوی وردكراو ، كه‌وچكێك كه‌ره‌ ، كه‌وچكێكی بچوك دارچینی ، نیو كوپ گوێزی ورد كراو .


چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی

پێداویستیه‌كانی هه‌ویره‌كه‌ جوان تێكه‌ڵاو بكه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك وازی لێ بهێنه‌ .

پاشان كه‌ره‌كه‌ بتوێنه‌ره‌وه‌ سێوه‌كه‌و شه‌كره‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ تا ته‌واو یه‌كده‌گرێت ، له‌سه‌ر ئاگر لایبه‌ره‌و دواتر گوێز و دارچینیه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ و تێكه‌ڵاو بكه‌ .

دواتر بیكه‌ره‌ ناو هه‌ویره‌كه‌ به‌ هه‌ر قاڵبكێكی كولیچه‌ كه‌ ئاره‌زوی ده‌كه‌یت ، هێلكه‌ی لێ بده‌ و بیكه‌ فڕنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك .



PM:04:37:16/11/2017






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌