ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان:
دۆخی كەركوك بە جۆرێكە بۆ كورد كەس حەسودی پێنابات

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان:<br> دۆخی كەركوك بە جۆرێكە بۆ كورد كەس حەسودی پێنابات
مەوداپرێس – هەوراز ئەحمەد

لە میانەی چاوپێكەوتنێكی مەوداپرێس لەگەڵ حەكیم عوبێد ئەندامی چڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و باژێروانی گۆڕان لە كەركوك, لەسەر بارودۆخی كورد لە كەركوك  و ناوچە دابڕێنراوەكان و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كەم بونەوەی دەنگی گۆڕان, حەكیم عوبێد رایگەیاند" لە كەركوك ئێستا بۆشایی ئەمنی هەیە, دۆخەكە بۆ كورد بە جۆرێكە كەس حەسودی پێنابات و دوو حزبی دەسەڵاتدار دۆخی كوردیان بەم جۆرە گەیاند بە تایبەت پاش ئەنجامدانی راپرسی, وتیشی" برزوتنەوەی گۆڕان لە هەموو ئەنجامەكانی هەڵبژارن ناڕازیە , حزبە دەسەڵاتدار و خاوەن هێزەكان ساختەكاریان كردوە و ئێمە دەمانەوێت دەنگی راستەقینەی خۆمانمان بۆ بگەڕێتەوە".

بە شێوەیەكی گشتی دۆخی كەركوك چۆنە؟

بارودۆخی كەركوك بەراستی وەكو لایەنی ئاسایش ،ئارام نیە،ئیستا(مەلەفی ئەمنی) لای حكومەتی فیدراڵی عیراقە  ئەوان ئیدارەی دەدەن،ئەوان 30% شارەزا ییان تەواوییان لە ناوكەركوك ولە سنورەكەدا  نیە ،بۆشایەكی ئەمنی هەیە,بەڵام بەو شێوازەش نیە، ئیتر  تەواو وەزعی ئەمنێ كەركوك خراپ بوبێ‌ خەڵك نەتوانی جموجوڵ بكا بەو شێوە نیە،بەڵام ئەم بارودۆخە بە گشتی وەزعی ئەمنی زۆر باش نیە,ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی عیراق،بارودۆخی عیراق بە گشتی ئارام نیە,بەتایبەت دیهاتەكان وەزعی عیراق نائارامە,ئەوە رەنگدانەوەی دەبێت لە سەر هەموو شارەكان،هەر كەركوكیش نیە وەزعە ئەمنیەكەی نائارام بێت شوێنەكانی تریش پارێزگاكانی تریش لە عیراق وەزعی نائارامی هەیە,تەنانەت لە هەرێمیشدا نائارامی پێوە دیارە,بۆیە كەركوكیش بێ‌ بەش نیە لەو وەزعە نائارامەی عیراقدا.

ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بۆ گۆڕان چۆن بوو تا چەند پێی رازین؟

بزوتنەوەی گۆڕان لە هەموو پرۆسەی هەڵبژاردندا ناڕەزایی دەربڕیوە،پێ‌ وایە دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو دەنگە نیە كە راگەیەندراوە،بۆیە ئێمە وەكو بزوتنەوەی گۆڕان تێبینیمان هەبووە لە سەر هەموو پرۆسەكە وهەموویمان رەتكردۆتەوە، دیارە خۆشتان دەزانن ئێستا پەرلەمانی عیراق كە بڕیاری دا،ودادگای فیدراڵیش پەسەندی كرد چاوەڕێی ئەنجامەكانین بزانین ئەنجامی كۆتایی بەو شێوەیەی دانراوە چۆن دەبێت لە هەموو پارێزگاكاندا دادوەرێك دانراوە ،لە بری كۆمسیۆن هەڵدەستن بە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان ئێمە پێمان وایە ماف دەگەڕێتەوە بۆ خاوەن ماف، ئەگەر نا ئێمە كێشەمان نابێت بە شێوەی گشتی باوەڕمان وایە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی بێگەرد نەبووە ،دووپاتیش بوەوە كە قسەكانی ئێمە راستە وەك بزوتنەوەی گۆڕان دیارە دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارەی دەرنەدەكرد.

ئەگەر كۆتایی بە هەژماری دەنگەكان بێت بەدەست پێشبینی دەكەن چی بۆ دەنگەكانتان دەكەن و چەند كورسی زیاد دەكات؟

پێشبینی بۆ كورسیەكانمان ناكەم كە چەند زیاد دەكات یان كەم ،بارودۆخی عیراق وهاوڵاتیان كە توشی بێ‌ هیوای بوون ئەم هەڵبژاردنەی عیراق كە بارودۆخێكی دژواری هێنا بۆ هاووڵاتیان،خەڵك باوەڕی بە پرۆسەی دیموكراسی ودەنگدان نەماوە ،گرنگ ئەوەیە متمانە بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە ،ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان پێمان وایە هەر ململانیەك هەیە پێویستە لە رێگای سندوقەكانی دەنگدانەوە یەكلای بكرێتەوە ،ئەگەر بێتو دەنگدان بەم جۆرە بێت هیچ گرنگیەك بۆدەنگدان و پرۆسەی دیموكراسی نامێنی ،ئیمە وەكو بزوتنەوەی گۆڕان باوەڕمان بە هێزی چەكداری نیە ،بە هیواین ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەست دۆخەكە وەكو خۆی دەربخات بەلای ئێمەوە ئەوە گرنگە.

بزوتنەوەی گۆڕان كێ‌ تۆمەتبار دەكات بە ساختەكاری و بردنی دەنگی خەڵك كە خۆتان ئاماژەی بۆ دەكەن؟

ئێمە پێمان وایە ساختەكاری لە سنوری هەرێمی كوردستان وموسڵ وكەركوك وئەو شوێنانە كراوە ،ئەوەشی دەسەڵات وهێزی چەكداری هەبێت ئەوانە تۆمەتبارن بە ساختە كاری ،هەموو رێگاكانیان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی ساختەكاری بكەن ئەمجارەش داهێنانیان كرد لە ساختەكاریدا ،دەنگدانی پێشوتر بێگەرد نەبووە, بەڵام بەم شێوەیەی ئێستاش نەبووە ئەمجارە هاوكێشە سیاسیەكانی گۆڕیوە, كۆمەڵێك هێزی دەسەڵاتدار لە پشتی ئەم ساختەكاریەوە بوە ئەمجارەش بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموكراسی بەم جۆرە نەبێت دەبێت رێوشوێنی توند بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیش بەم جۆرەی لێ‌ نەیەت كە بڕیارە لە 30ی ئەیلولدا بەڕێوە بچێت, بۆ ئەوەی خەڵك متمانەی بۆ بگەڕێتەوە ئەگەر نا هیچ گرنگیەك بۆ هەڵبژاردن نامێنێت لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

ئەگەر زیاتر رونی بكەیتەوە مەبەستت لە هێزی چەكدار و دەسەڵاتدار كێیە؟

ئێمە بۆچوونی خۆمان نەشاردۆتەوە و بە ئاشكرا دەیڵێن و وتومانە بەڵام چاوەڕوانی ئەوەیەن دەنگەكان بەدەست هەژمار بكرێتەوە, ئەوكات خەڵكی ئەوەی بۆ روون دەبێتەوە كە كێن ئەوانەی لە پشتی ساختەكاریەوەن, وە هەر هێز و لایەنی سیاسی بە بەرنامە و بە نیازی ئەوە بێت بە ساختەكاری عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بەرێت ئەو ئەنجامە ئەنجامێكی دۆڕاوە, هەر لایەنێكی سیاسیش دەنگی راستی خۆی نەبێت ناتوانێت حكومەت و وڵات ببات بەڕێوە بۆیە ئەوە ئەنجامەكەی كورتە و كۆتای باشی نابێت.

ئەگەر ئەنجامەكان راگەیەندرا پاش ئەوەی دەنگەكان بە دەست هەژمار كرا تاوەكو چەن پێی رازی دەبن؟

هەرشتێك بە پاك و بێگەردی بڕوات و دوپات بێتەوە بۆمان ئێمە لەگەڵ چیرۆكدا نین بەراستی بەڵكو لەگەڵ ئەنجامێكین دیراسە كراوبێت با بزانین چ گۆڕانكاریەك دەبێت لەگەڵ ئەو سندوقانە كراوە با بزانین رووداوەكان چیمان پێ نیشان دەدات پاش یەكلا كردنەوەی هەژماری دەستی ئەو كات قسەمان دەبێت هەر شتێك كە بزانین راستی تیایە ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان هیچ گرفتمان نیە بەڵام پاش ئەوەی كە خوێندنەوەی بۆ دەكەین, ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە ئێمە بمان  زانیایە زۆر ئاسایە لایەنێكی سیاسی گۆڕانیش بێت دەنگی كەم بكاتەوە بەڵام بە واقیعی دەنگی كەم بكات نەوەك بە ساختەكاری بە رێگای نا شەرعی ئەمەش وا سەیر دەكەین ئەنجامی كۆتای یەكلا بێتەوە ئەو كات قسەی خۆمان دەبێت لە سەر شێوازی هەڵبژاردن و ساختەكاریەكان.

دەگوترێت دادوەرێكی بە رەگەز عەرەب سەرپەرشتی هەژمار كردنی  دەنگەكان دەكات لە كەركوك ئەمە تاوەكو چەند ئاسایە بەلاتانەوە؟

ئێمە لەگەڵ عەرزی حاڵ هەڵسوكەوت دەكەین تاوەكو شێوازی كار كردنی نەبینین هیچ شتێكمان لە سەر نابێت ئێستا لە بەر ئەوەی كارە كانیمان نەبینیوە بۆیە ناتوانم هیچ قسەیەك لە سەری بكەم, ئێمە هیچ كەس و لایەنێكی سیاسی تاوانبار ناكەین بەس بۆ ئەوەی تاوانباری بكەین گۆڕان بەو شێوازە كار ناكات باوەڕیشمان بەو كارانە نیە,  ئێمە دەڵێن دەبێت هەموو پێكهاتەكان و هاوڵاتیان دەنگی راستی خۆیان وەربگرنەوە.

ئەوحزبانەی باڵا دەست و خاوەن هێزن لە كەركوك دەڵێن ئیتر ئەو لایەنەنانە نا پارێزین كە دەنگیانداوە بۆ هەژمار كردنەوەی دەنگەكان و جاران بە پشتی ئێمەوە دەخوڕین ئیتر ئێمەش مامەڵەمان دەگۆڕین لەگەڵیان ئێوە بە پشتی كێ وە دەخوڕن و وەڵامتان چیە لەو باریەوە؟

من ئاگام لەو جۆرە قسانە نەبوە بەڵام پێم وایە وەزعی كورد ئێستا لە شاری كەركوك لە بارودۆخێكدایە كەس حەسودی پێنابات و باردۆخێكی خراپی هەیە بە تایبەت بۆ پێكهاتە كورد جێگای داخە , ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان زۆر ئەو قسەیەمان دوبارە كردەوە, دووحزبی دەسەڵاتدار پارتی و یەكێتی گوێیان لێ‌ نەگرتین, وتمان راپرسی كاتەكەی كاتێكی گونجاو نیە ئەكرێت دەوڵەتی كوردی لە سەر بنەما دابنرێت نەك بە دورشم  و بۆ ئامانج و بەرژەوەندی سیاسی  و شەخسی بە كاربێنن, لە كۆتایدا ئەوە 16 ی ئۆكتۆبەری بەرهەم هێنا وەزعی كەركوك ئێستا لەو بارودۆخەیە كەوا كورد بەیەكەوە كار بكات بتوانێت بەرگری لە دەستكەوتەكانی خۆی بكات ئەمجار ئێستا ناتوانێت بە داخەوە ئەمە واقیعی ئێستا كەركوكە, بڕیاری هەڵەی یەكێتی و پارتی بارودۆخی كەركوك ناوچە كوردستانیەكانی بەم دۆخە گەیاند كە زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستانمان لەدەستدا بۆیە ئەمە راستیەكەیە , ئێستاش ئەبینین ئەوەی كە تۆ باسی دەكەی ئەكرا بەو شێوازە كار لەسەر ئەوە بكرایە لەم بارودخەدایە دژاوارەی كە كەركوك  ئەو شوێنانەی تێدایە لایەنێكی سیاسیش دێت بایكۆتی هەڵبژاردن دەكات ئەمە وەڵام دانەوەی پێكهاتەی كوردە؟! بە تایبەت لایەنەسیاسیە كوردیەكانە بۆ رووداوەكان بە تایبەتر دوو حزبی دەسەڵاتدار, بۆیە من دەڵێم كورد لە كەركوك بە قۆناغێكی دژواردا تێدەپەڕێت ئەبێت ماڵی خۆی رێك بخاتەوە و بە واقیعی هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم مەلەفەی كورد بكات, مەلەفی ئەمنی بەدەست عەرەبەوەیەو دەسەڵاتی زۆری بەدەستە لە ناوچەكەدا بۆخۆمان بەمە نا مورتاحین پێشبینیمان بۆ ئەمە هەبوە پێبینیەكانمان راست دەرچوو كە زۆر پێیانمان ووت بەس گوێمان بۆ نەگیرا كە راپرسی دوابخرێ چونكە بارودۆخەكە ئەمە بەسەر كەركوك و ناوچە كە دەهێنێت فیعەلەن بینیمان.



AM:10:18:01/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌