كوردی كاكەيی لەبەردەم جینۆسایدێكی هاوشێوەی ئێزدیيەكانە

كوردی كاكەيی لەبەردەم جینۆسایدێكی هاوشێوەی ئێزدیيەكانە
مەوداپرێس- هەوراز ئەحمەد


چالاكوانی و كەسایەتی كاكەی رایدەگەیەنێت, ئێمە كوردین توشی نەهامەتی زۆر هاتین وەكو سەرجەم نەتەوەی كورد, پاش 2003 ش گروپە توندڕەوە ئیسلامیەكان ئەوانیش بە هەمانشێوە هاتون دەستیان داوەتە بەر تیرۆر و هەڕەشە كردنی خەڵكی ئێمە بە بیانووی ئەوەی لە هاوباوەڕی ئەوان نین و بە پێی فیكری ئەوان ئەبێ‌ ئێمە بكوژرێین.

رەجەب كاكەی بە مەوداپرێسی راگەیاند" كاكەیەكان لە كوردستان و عیراقدا كەوتوینەتە سنورێك كە ئێستا پێی دەگوترێت ناوچە كێشە لە سەرەكان جا لەوێ‌ كێشە سیاسیەكانی حكومەتی هەرێم و ناوەند گەرم و گوڕە و ڕوبەڕوبونەوەی كێشە سیاسیەكان لەوی ڕوودەدات بۆیە ئەوەیە خەڵكی لەو سنورانەن دەبنە قوربانی, بەدبەختی ئێمەش لەوەیە لەو سنورانەین لە موسڵەوە تاوەكو خانەقین ژیانی ئێمە وەك كاكەیەكان بەڕاستی باش نەبوە پێشتر لە  سەردەمی بەعسیش, ئێمە كوردین توشی نەهامەتی زۆر هاتین وەكو سەرجەم نەتەوەی كورد, پاش 2003 ش گروپە توندڕەوە ئیسلامیەكان ئەوانیش بە هەمانشێوە هاتون دەستیان داوەتە بەر تیرۆر و هەڕەشە كردنی خەڵكی ئێمە بە بیانووی ئەوەی لە هاوباوەڕی ئەوان نین و بە پێی فیكری ئەوان ئەبێ‌ ئێمە بكوژرێین".

وتیشی" لە پاش پرۆسەی ئازادی تاوەكو ئێستا بە پێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستماندایە زیاتر 250 كەسمان كوژراوە جگە لەوەی خەڵكمان بێسەروشوێن بوە ئەو هەڕەشانەش توشی خەڵك هاتوون زیاترە لەوەی كە كوژراوەكان توشیان هاتوە جگە لە حاڵەتی تەمیزی و سوكایەتی پێكردنی خەڵكی توندڕەو چی لە كوردستان چی لە سنوری حكومەتی عیراقدا, ئەمە سەڕای ئەوەی هەڵمەتێكیش بۆ بەشیعە كردنی خەڵكی كاكەی دەستی پێكردبوو چ بە ترساندن چی بە ئیمتیاز بەخشینەوە".

رەجەب ئەوەشی گووت" لە ساڵی 2014 كەداعش گەیشتە سنورەكان عیراقی داگیر كرد تاوەكو سنوری دەشتی نەینەوا پێنج گوندمان كەوتە دەستی داعش 5 مەزارگەیان تەقاندەوە, لە كەركوكیش دوو گوندمان كەوتە دەستی داعش ئەوانیش زیاتر لە بیست هەزار كەس بوون بەڵام خۆشبەختانە توانیان خۆیان دەرباز بكەن هەروەها پاش ئەوەی كە سنورەكان رزگار كرانەوە لە لایەنە پێشمەرگەوە خەڵكی گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی بەڵام ئەو دوو گوندەی دەوربەری كەركوك تەواوی گوندەكانیان وێران ببوو, داعش بە درێژای بونی لە سنورەكەدا تاوەكو ئەمڕۆش ئێمەی كردۆتە ئامانج بە تایبەت سنوری داقوق كە گوندەكانمان لەوێن خەڵكمانیان كوشتوە و ڕفاندوە تاوەكو 16 ئۆكتۆبەر".

روونی كردەوە"  لە16 ئۆكتۆبەر پێشمەرگە لەو سنورە نەما سنورەكە بە بۆشای مایەوە كە ئەوەی خۆی لە خۆیدا مەبەستە لە لایەن حكومەتی عیراقەوە لە بەرئەوەی لێكەوتەكانی وامان پێنیشان دەدەن, لە 18 ئۆكتۆبەری 2017 چەند چەكدارێكی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی كاكەی و كوڕێكی ( سەید عەباس) یان كوشت كوڕێكی دیكەشیان بریندار كرد, ئەوە بوە هۆی ئەوەی كە پێنج گوند لەو سنورە چۆڵ بكرێن لە بەرئەوەی هیچ كەسێك نەبوو بیان پارێزێت دوابەدوای ئەوەش ئەو گوندانە كە چۆڵ بوون 11ی 6 ی 2018 گروپێكی دیكەی داعش هاتنەوە بۆ ئەو گوندانە كەسایەتیەكی كاكەیان ڕفاند لە بنەماڵەیەكی دیاری كاكەی ئەویش (فەرهاد ئاغا ی كوڕی فایەق ئاغای كاكەی) یە دوای ڕفاندنەكەی ئەویش هێزە عیراقیەكان پاش یازدە كاتژمێر ئەمجار دێن بزانن چی ڕویداوە".


رەجەب كاكەی ئەوەشی ووت" دوو خوێندنەوە هەیە بۆ بابەتەكە لە لایەن خەڵكی شارەزاوە یەكەم بە بۆچوونی خۆم حكومەتی عیراق كە بۆتە دار دەستی لایەنێكی ئیقلیمی كار لەسەر ئەوە دەكات گۆڕانكاری دیموگرافی بكات پانتای جوگرافی پێكهاتەیەك زیاد بكات و پانتای جوگرافی دوو پێكهاتەكەی دیكە لە عیراقدا كەم بكاتەوە جا لە هەموو سنورەكان دەستی كردوە بەوەی یان ئەبێت تۆ بەپێی ویستی ئەو خۆت بكەیت بە ئەو واز بێنیت لە باوەڕی خۆت لە نەتەوەی خۆت بە ویستی پێكهاتە ی دەسەڵاتدار لە عیراق كە شیعەیە واتا ئەبێت تۆ ببیت بە شیعە و حەشدی شەعبی ببیت بە هەرچیەك ئەبێت بە ویستی نابێت تۆ كوردێكی نیشتیمانی بیت با وابڵێم ئەبێ‌ تۆ شیعەیەكی سەر بە ویلایەتی فەقیه بیت لە پێناو ئەوەی كە بژیت هەموو شێكت لە پێناو ئەوان دەبێت ئەمەیە خوێندنەوەكان ئەمەش وا دەكات كە كاكەیەكان ئەوان پێی هەرس ناكرێت چونكە خەڵك باوەڕی پێی نیە ناچار دێن بۆ ئەوەی خەڵك لەو سنورە نەمێنێت ئەگەر خەڵك لەو سنورە نەما تەنها كاكەی نیە سنورەكە چۆڵ بوو ئەوان دوو ڕۆژی دیكە دێن عەرەب دێنە شوێنەكە عەرەبی سونی بێت یانی شیعی جیاوازی نیە بەس لە پێناو ئەوەی پێگەی كورد كەم بكەنەوە, جا بیانوەكە چیە حكومەت خۆی نایەت ئەو كارە بكات ئەڕوات پێشكەشی داعشی دەكات داعش كە هێرشی كرد خەڵك ڕا دەكات دواتر حكومەتی عیراق دیت بە لایەنە نێو دەوڵەتیەكان دەڵیت ئەوە داعش ماوە و پێویستمان بە سەرباز و چەك و ئیمتیاز هەیە بە بیانووی ئەو سەربازانەوە ئەو حەشدانەی كە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە دەكرێنە ناو رێكخستنی سوپای عیراقی , بیانویەكی دیكەشیان ئەوەیە بە بیانووی داعشەوە ئەو خەڵكە دەگرن و ڕاویان دەنێن و دەریان دەكەن واتا ئامانجەكانیان ئەوە دیارە ئیتر,  بەڵام من نازانم لایەنە كوردیەكان بۆ بێدەنگن هەڵوێستی توندیان نەبوە لە راستیدا دەبێت حزبە كوردستانیەكان دوو شت بكەن یەكەم نەچنە هیچ گفتوگۆیەكەوە تاوەكو پرۆسەی فرز القانون لە كەركوك مابێت ئەبێت ئەو پرۆسە كۆتای پێبێت ئەمجار بچنە گفتوگۆوە بۆ پێكهێنانی حكومەت مەرجێكی دیكەش بەڕاستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كورد لەو سنورانە و كاكەیەكان بەتایبەت لە بەر ئەوەی كە ئەگەر خەڵكی كورد لەو سنورە كرابێتە ئامانج جارێ ئێمە دوو جار كراوینەتە ئامانج بیانووی ئاسانیان هەیە بۆ لە ناوبردنی كاكەیەكان, واتا دەیانەوێت ئێمەش وەكو كارەساتی شەنگال  لێبكەن بەڵام ئێمە هاتوینەتە دەنگ و ئەم كەیسە دەكەینە كەیسێكی نێو دەوڵەتی پێش ئەوەی كە رووداوەكە رووبدات.



PM:06:11:07/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌