وتەبێژی كەجەكە:
ئێمە لە نێو خاكی خۆمانین و ئەوەی پێویستە دەربكرێت سوپای توركیایە

وتەبێژی كەجەكە:<br> ئێمە لە نێو خاكی خۆمانین و ئەوەی پێویستە دەربكرێت سوپای توركیایە
مەوداپرێس-

وتەبێژی كۆما جڤاكین كوردستان ( كەجەكە) رایگەیاند, توركیا بە نیازە هەرێمی كوردستان داگیر بكات لە ئێستادا كوردستان لە بەردەم مەترسی گەورەدایە.

سەرحەد ڤارتۆ لە میانەی گفتوگۆیەكی لەگەڵ مەوداپرێس رایگەیاند" دەوڵەتی توركیا لە ژێر ناوی هەبوونی گەریلاكانی پەكەكە لە قەندیل لەشكر كێشی كردۆتە سەر خاك باشووری كوردستان بەڵام لە راستیدا ئەوە بیانوە توركیا بە چەندین رێگای جیاواز هەوڵی لە ناوبردنی كورد دەدات".

وتەبێژی كەجەكە راشیگەیاند" توركیا زۆر لە مێژە دژایەتی خۆی بۆ گەلی كورد راگەیاندوە لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەوەش دەركەوت , لە كاتی ریفراندۆمدا دژی خواستی گەلی كورد وەستایەوە و لە رۆژئاوای كوردستانیش داگیر كاری دەست پێكردەوە و ئەگەر حكومەتی هەرێمیش بەم جۆرە مامەڵە بكات دوور نیە هەمان ئەزموونی رۆژئاوا لێرەش روو نەدات".

لە بارەی ئەو مەترسیانەی كە ئێستا لە سەر باشووری كوردستان هەیە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە ڤارتۆ گوتی" سوپای توركیا چەندیدن بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دروست كردوە و لەلایەكی تریشەوە توركمانەكان پڕ چەك دەدات و هێزی سەربازیان بۆ دادەمەزرێنێت هەوڵی ئەوە دەدات هەر ئاڵۆزیەك دروست ببێت ئەزموونی باشوری  كوردستان  بشەڵەقێنێت".

لە وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دەڵێن پێویستە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل نەمێنن رایگەیاند" ئێمە لە نێو خاكی خۆمانین و كوردین چەندین شەهید و قوربانیمان داوە لە پێناو خاكی كوردستان ئەوەی پێویستە لە هەرێمی كوردستان بچێتە دەرەوە سوپای توركیا و بنكە و بارەگاكانیەتی نەك ئێمە بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی شەرمنانەی پێیە".

سەرحەد ڤارتۆ رونیشی كردەوە" حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای حزبی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسی پەرە پێداوە نەك لەسەر بنەمای حكومەت ئەمەش لێكەوتەی خراپی دەبێت".





AM:09:54:29/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌