كەلار..ژنێك بەفیشەک کوژرا

 كەلار..ژنێك بەفیشەک کوژرا
مەوداپرێس-

پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە, بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەسەرشەقامی پشتێنەی قەزای کەلار ئافرەتێک بەناوی (ش ، ع ، م ) لەدایکبووی 1995 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دواتر گیانی لەدەستدا.

عەلی قەدروی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند, لەئێستادا دوو کەس لەسەر روداوەکە دەستگیر کراون و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری روداوەکە و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.



PM:02:09:27/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌