زنجیرەی تیرۆر بەردەوامە
ژنێكی دیكە لە دوكانی ماكیاژ و بۆن بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

زنجیرەی تیرۆر بەردەوامە<br> ژنێكی دیكە لە دوكانی ماكیاژ و بۆن بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
مەوداپرێس_

لیژنەی ئەمنی لە بەسرە رایگەیاند،چەند چەكدارێك بەچەك هێرشیان كردۆەتە سەر ژنێكی تەمەن 50 ساڵە كەلە ناو دوكانی ماكیاژ وبۆن فرۆشتنەكەی خۆیدا بووە لە قەزای زوبێر.

لیژنە ئەمنیەكە لە راگەینراوێكدا ووتی, چەند چەكدارێك بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی بێ‌ ژمارە لە ناوچەی باكور دەستڕێژی گوللە لە ژنەكە دەكەن ودواتر هەڵدێن بۆ جێگایەكی نادیار.

لیژنەكە ووتیشی, گوللەكان بەر سەر وسینگی كەوتبون  پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی كاریگەری برینەكانی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ئەمە لە كاتێكدایە زنجیرەیەكی كوشتنی ژنان لە ناوەڕاست و باشوری عیراق دەستی پێكردوە بە تایبەت ئەو ژنانە دەكەن ئامانج كە لە بواری جوانكاری و مۆدێل كار دەكەن.



AM:11:44:04/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 2075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌