بكوژەكەی ئاڤان دەستگیر كرا

بكوژەكەی ئاڤان دەستگیر كرا
مەوداپرێس-

بکوژی ئاڤان نەجمەدین دەستگیرکرا  و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە "بکوژەکە ئاڤان دەستگیر كراوە كە بە رەچەڵەك خەڵکی ئێرانە و ناوی دانا عەبدولڵایە تەمەنی 35 ساڵە و لە دادگای شاری ستافۆردشیر دانی بەتاوانەکەیدا ناوە. 

ئاڤان نەجمەدین تەمەن 32 ساڵ بوو خاوەنی چوارمنداڵ بوو لە ووڵاتی بریتانیا دەژیا و پاش  ئەوەی دوو لە منداڵەکانی لە قوتابخانە تەواو دەبن و کەس ناچێت بەشوێنیاندا، مەترسی ئەوە دروست دەبێت کە ئاڤان شتێکی بەسەر هاتبێت. دواتر دەزاندرێت ئەوژنە كوردە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و بکوژەکەشی هەڵهاتووە.

پۆلیسی ئەو ووڵاتە چەند كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی ئاڤان دەستگیر كرد پاش ئەوەی بكوژە سەرەكیەكە دەستگیر كرا ئەوانی دیكە ئازاد كران.



AM:11:31:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 2814 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌