‎کۆنسێرتێک له‌ ئوسترالیا سازده‌کات

‎کۆنسێرتێک له‌ ئوسترالیا سازده‌کات
‎مه‌وداپرێس- 

‎بۆ یەکەمجار هونەرمەندی بەناوبانگی کورد عەدنان کەریم، لە شاری سدنی ئوسترالیا کۆنسێرتێکی تایبەت سازدەکات.

بڕیارە رۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2018 له‌شاری سدنی ئوسترالیا لەگەڵ گروپی‪ Madakto Art Centre ‬هونەرمەند عەدنان کەریم کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک سازبکات‪.‬

‎جەمال فەرخ سروشت رێکخەر و سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکە و گروپی ئۆکسترای‪  Madakto ‬لەبارەی کۆنسێرتەکەوە‪ به‌ ئێس بی ئێسی راگه‌یاندووه‌"‬کۆنسێرتێکی جوان و گرنگ و هونەرییە و ئامادەکاریی زۆرمان بۆ کردووە، بە بەشداری و دەنگی جوان و سەرنجڕاکێش و بەتوانای هونەرمەند عەدنان کەریم"

‎له‌ چاوپێکه‌وتنێکی عه‌دنان که‌ریم له‌ ئێس بی ئێس رایگه‌یاندووه‌"له‌ رێگایه‌کی دووره‌وه‌ هاتووم بۆ ئوسترالیا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ هونه‌ری کوردی بکه‌م و گۆرانی و میوزیکی کوردی زیندوو بکه‌مه‌وه‌، هیوادارم کوردانێکی زۆر ئاماده‌ بن"


AM:11:23:25/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌