‎شعرێک له‌ قانعه‌وه‌ بۆ بێکه‌س

‎شعرێک له‌ قانعه‌وه‌ بۆ بێکه‌س
‎مه‌وداپرێس-

‎هۆنراوه‌یه‌کی شاعیری کورد قانع بۆ بێکه‌سی شاعیر که‌ له‌ کۆماری مه‌هاباده‌وه‌ بۆی ناردووه‌، ده‌بێته‌ باسی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئه‌وه‌ی بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنج هۆنراوه‌که‌ هیچ نوقته‌یه‌کی تێدا به‌کار نه‌هاتووه‌.

‎ده‌قی هۆنراوه‌که :               

‎کاکە سەلام لە هاوەڵدارم 
‎لە گەورە و کەس و مامە و سەردارم 
‎لە دواى سلسلەى دوعاو سەلامم 
‎هاو دڵ گوئ گرە سا لەکەلامم 
‎الحمد و للا ئاڵا هەڵکرا 
‎ماوەى دەردى دڵ ئەمڕۆ کەدرا 
‎سوئال گەر دەکەى لە مڵک و ماڵم 
‎لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
‎لاوى دڵگەرمم سادەى وەرە لام 
‎سەرکەوە کەم کەم ڕوولە ڕووى مەرام 
‎ڕووکەرە ڕاسى داسى ئاڵاى سوور 
‎درەو کە عەدوى لاروهار لە دوور 
‎کاکە ئەکەسەى گرۆى سەلامە 
‎هەر لەدرۆدا سەردارى عامە 
‎هەرکەس لە هەرلا وڕوو سەرسامە 
‎ڕاکا ئەم ئاڵا کۆگاى مەرامە


PM:05:31:26/10/2018






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌