ئەپڵیکەیشنێک بۆ خزمەتى خەڵک

ئەپڵیکەیشنێک بۆ خزمەتى خەڵک
مەوداپرێس-

کچه‌ کوردێکی دانیشتوی سلێمانی، ئه‌پڵیکه‌یشنێکی نوێی بۆ کار ئاسانی خه‌ڵک دروست کرد .

‎ئه‌پڵیکه‌یشنی "نان بێنه‌"، له‌لایه‌ن نامۆ تاهیر، به‌ڕێوبه‌ری مارکێتینگی گۆڤاری ژن دروست کراوه‌، که‌ ئه‌م ئه‌پڵیکه‌یشنه‌ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئایفۆن و ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته‌ ، به‌شێکی زۆری پێداویستیه‌کانی رۆژانه‌ی تێدایه‌ له‌وانه‌ "رێستۆرانته‌کان، ماکیاژ، سه‌وزه‌و میوه‌، گۆشت و مریشک و ماسی ، هه‌فته‌ بازاڕ و دوکانی 24 کاتژمێری " .

‎سه‌باره‌ت به‌ بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌پڵیکه‌یشنه‌ نامۆ تاهیر دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئه‌پڵیکه‌شنه‌ تایبه‌ت به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند"بیرۆکه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ خودی خۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌هۆی سه‌رقاڵی رۆژانه‌ و زۆترین کاته‌کانم که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ری ده‌به‌م، ره‌نگه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بێت که‌ بچم له‌ رێستۆرانتێک دابنیشم، یاخود کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌هۆی ماندوێتیه‌وه‌ هیزی خواردن ئاماده‌ کردنم نه‌بێت، بۆیه‌ بیرم کرده‌وه‌ که‌ کارئاسانیه‌ک بۆ خۆم و بۆ که‌سانی دیکه‌ بکه‌م، ئه‌ویش به‌ دادانی ئه‌پێک بۆ هێنانی پێداویستیه‌کان "

‎سه‌باره‌ت به‌ کارکردنی ئه‌م ئه‌پڵیله‌یشنه‌ نامۆ رایگه‌یاند "ئه‌پڵیکه‌شنی نان بێنه‌ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئایۆس به‌رده‌سته‌، له‌ ئێستادا ته‌نها له‌ سلێمانی و هه‌ولێر کارده‌کات، به‌ڵام له‌ داهاتوودا له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان کارا ده‌بێت، ستافی نان بهێنه‌ له‌ 10 که‌س پێک دێت"

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی " بۆناساندنی ئه‌م ئه‌په‌، ریکلامی زۆرمان بۆکرد له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌کی باش له‌ نێوان خه‌ڵکدا بڵاو بۆته‌وه‌، خه‌ڵک ده‌زانێت نان بێنه‌ چیه‌و چۆن کار ده‌کات ، به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی خۆم به‌ڕێوبه‌ری مارکێتینگم کاره‌که‌ قورس نییه‌ بۆم، چونکه‌ له‌ ناو نان بێنه‌ش پێویستت به‌ به‌شی مارکێتینگ ده‌بێت ، ده‌توانم بڵێم له‌ ناو پڕۆژه‌که‌م کاره‌که‌ی خۆم دۆزیه‌وه‌" .

‎له‌کۆتایدا به‌ خانمان ده‌ڵێم، هه‌ر بیرۆکه‌یه‌کت هه‌یه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ری رۆژێک دێت بگه‌یته‌ ئامانجه‌که‌ت، به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ بڕۆ که‌ ده‌ته‌وێت، منیش له‌ به‌ربه‌سته‌کانه‌وه‌ ده‌ستم پێ کرد و ئێستا خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی خۆمم، هه‌روه‌ها ئامانجیشم ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین خانم له‌ نان بێنه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر کار .


PM:12:14:09/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌