تایبەتمەندییەکەی مەسنجەر کارا کرا

تایبەتمەندییەکەی مەسنجەر کارا کرا
مەوداپرێس-

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران بەردەست کرد.

تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌که‌ی فه‌یسبووک له‌ ئێستادا بۆ ژماره‌یه‌ک به‌کارهێنه‌ران له‌ وڵاته‌کانی "پۆڵندا  و لیتوانیا و کۆڵمبیا و بۆلیڤیا" زیادکراوه‌، لە ماوەیەکی کەمدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران کارا دەبێت دەتوانن نامە هەڵەکان بسڕنەوە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا بە فەرمی راگەیەندرا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوون هاوشێوەی ڤایبەر و واتس ئەپ سڕینەوەی نامە بۆ بەکارهێنەرانی کارا دەکات، چاوەڕی دەکرێت لەگەڵ ئەم ڤێرژنە تازایەدا بۆ تەواوی بەکارهێنەر بەردەست بکرێت.


PM:07:54:17/11/2018