سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە خۆرای بکەنەوە

سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە خۆرای بکەنەوە
مەوداپرێس-

لە ئێستادا بەکار‌هێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتوانن بێ بەرامبەر سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەنەوە، لە رێگەی ماڵپەڕی (فری بەیسیک).

ئێستا له‌ رێى ماڵپه‌ڕى (فرى به‌یسیک)ه‌وه‌ ده‌توانن سه‌رجه‌م تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى یوتیوب و ئینستاگرام و تویته‌ر و یاهوو و جیمه‌یڵ و سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕو سایته‌کانى ئینته‌رنێت بکه‌نه‌وه‌ به‌ خۆڕایى، هه‌روه‌ها ده‌توانن وێنه‌ و ڤیدیۆکانى فه‌یسبووک و گشت سایته‌کان ببینن بێ به‌رامبه‌ر، به‌کارهێنه‌ران ئه‌توانن سود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌کانى فرى به‌یسیک وه‌ربگرن، و به‌بێ بوونى هیچ هێڵێکى ئینته‌رنێت به‌خۆڕایی ته‌واوى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کان بکه‌نه‌وه‌ له‌ مۆبایله‌کانتان دا. 

له‌ پێشتردا ماڵپەڕی فری بەیسیک ته‌نها کردنه‌وه‌ى ماسێنجه‌ر و فه‌یسبوک و چه‌ند ماڵپه‌رێکى دیاریکراو بێ به‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا ماڵپه‌رى freebasics  خزمه‌تگوزاریه‌ خۆڕاییه‌کانى ئینته‌رنێتى فراوان کردووه‌ و به‌ زیادکردنى خزمه‌تگوزاریه‌ نوێیه‌کانى بۆ به‌کارهێنه‌ران ماڵپه‌رى فرى به‌یسیک کردنه‌وه‌ى ته‌واوى ماڵپه‌ڕه‌کان و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى کردووه‌ به‌ خۆڕایی.

هاوکات ماڵپه‌رەکە رۆژانه‌ بڕى 20 مێگابایت دەبەخشێتە بەکارهێنەرانی بۆ کردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌کانى، بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێی لینکی freebasics.com سه‌ردانى فرى به‌یسیک بکه‌ن بۆ کردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌ خۆڕاییه‌ نوێیه‌کانى که‌ بریتین له‌: ئینستاگرام و یوتیوب و تویته‌ر و یاهوو و گۆگڵ و جیمه‌یڵ و هه‌موو ماڵپه‌ره‌کانى ئینته‌رنێت


AM:10:44:18/11/2018