بازیان هێلکە بێ زەردێنەکە

بازیان هێلکە بێ زەردێنەکە
مەوداپرێس ـ کاروان رەسوڵ

ناحیەى بازیان جیاواز لە ناحیەیەکی تر بەهۆى  کەلەکە بونى زیاتر لە 200 کارگەو کۆمپانیای گەورەو ناوەند و بچوک لە ناوچەیەکى بچوکى وەک بازیان ،گوڕینى ناوچەکە لە گەشتیارى و کشتوکاڵیەوە بۆ پیشەسازى، زۆرى سکاڵاى خەڵک لەم کارگانەو بێ ئیش و دانەمەزراندنى خاوەن بڕوانامەکان و پیس بونى ژینگەى ناوچەکە قسەى دەمى هاوڵاتیانى ئەم شارۆچکەیەیە، بەگرنگم زانى بۆ وەڵامى ئەم پرسانەو چەند پرسێکى گرنگى  ترى ئەم شارۆچکەیە چەند بەر پرسێک قسە بۆ ئەم راپورتەى مەوداپرێس بکەن لە سەروى هەموشیانەوەى  بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان بە شێوەیەکى جیاواز کەلە پشکى بزوتنەوەى گۆڕان ئەم پۆستەى پێدراوە. 

دامەزراندن لە کارگەکان پرسە گەرمەکەى ناو گەنجانی بازیان 

دەمەوێت لە پرسیاێکەوە دەست پێبکەم ئەویش دامەزراندنە لە دوای ژینگەی بازیان بە کێشە گەورەکەی خەڵکی بازیان هەژماردەکرێت، ئایا ئەم بەڕێوبەرە تازەیە چی پێە؟یان مژدەی ئەوەدەدەیت دامەزراندن رێکبخەیت لەرێگەی سیستەمێک و چیتر گەنج لەم کارگانە دابمەزرێت بەپێ پسۆڕی و نەوەکو هانا بەرێت بۆ لایەکی تر زۆربەشمان ئەو دەزانیین حیزب دەستی باڵای بووە لە دامەزراندن نەوەکو بەرێوەبەرەکانی پێشو؟ 
نەوزاد نوری بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان و سەرۆکی یەکەی ئیداری بۆ مەوداپرێس دەدوێت: بەشێک لە خەڵکی دامەزراون بەڵام جێ تموحی بازیانیەکان نیە بۆیە ئێستاش گەنجێکی زۆر داوای دامەزراندن دەکەن ئێمەش داوای هەلی کارمان لەکارگەکان کردوە، پێمان ووتون لە ئێستادا دامەزراندن لەو کارگانە کەمە چونکە پێشتر هەموو بەشەکان پڕکراونەتەوە، دەسەڵاتی وامان نیە بچینە ناو ئیش و کارەکانیان تەداخولیان بکەین، بەڵام پێمان ووتن ئەولەوێت بەخەڵکی بازیان بدرێت و مافی خۆیەتی کێشەو مەینەتیکان و ژینگە پیسەکەی بۆ خەڵکی بازیانە وە دەبێت خەڵکەکەشی سودمەندی یەکەم بن. 

گەنجێک بیەوێت کاری دەست بکەوێت ئایا خۆی هەوڵبدات یان سیڤیکەی بێنێتە لای ئێوە، دڵنیایی دەدەن دەستی حیزب لەدامەزراندن کەم بکەنەوە شفاف و دادپەروەربن ؟ 
بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان لەو بارەیەوە دەڵێت : بەڵی میکانزمێک هەیە بۆ دامەزراندن لای ئێمە، بەپێ پسپۆڕی ئێمە کارگەکانمان ئاگادارکردۆتەو دەڵێن کەسێک یان سیڤیەک هەیە ئەوان کۆبونەوەی لەسەردەکەن و بڕیاری لەسەرئەدەن پاشان بە ئێمەی دەڵێنەوەو ئێمەش بۆیان دەنێرین.

تاچەند ئەم قسانەی جەنابت وەک یەکەی ئیداری ناوچەکە گوێت لێدەگیردرێت و بەقسەتدەکەن رێز لە نوسراوت بگیردرێت؟
نەوزاد نوری: رێکەوتین لەگەڵیان هەرهەلێکی کار هەبێت پێمان بڵێن بۆیان بنێرین زۆرجار پێان وتوین بۆمان ناردون، حەزدەکەم ئاماژە بە حاڵەتێک بکەن دەبوو لەسەرەتادا ئەم کارگانە شتێان لەگەڵ باسبکرایە ئەویش موساهەمەیان لەگەڵ بکرایە بۆ ئێستا ئاسان کاری بوو. 

پێت وایە بەڕێوبەرەکانی پێشوو کەپێش جەنابت سەر بە حیزبەکەی بەڕێزتانە کەمتەرخەبوون لە کارەکانیاندا؟
 نەوزاد نوری: ناتوانم حوکم لە سەر کەمتەرخەمی یان کارامەیی کەسێ بدەم بەڵام ئەمە واقیعە نەکراوە دەبو لەگەڵ دروستکردنی ئەم کارگانە رێکەوتن لەسەر بەشێک لەداهاتی بۆ بازیان و دامەزراندن بکرایەو ئێستا توشی ئەم گرفتە نەدەبوینو نەجاتمان دەبو.
لەلایەکی تریشەوە رێباز جومعە لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی بازیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەم پرسە قسە بۆمەوداپرێس دەکات و بە رون و ئاشکرا باس لەوە دەکات وەک کۆمیتە پشگیری بۆ خەڵک دەکەین بۆ دامەزراندن چونکە ئەوکارگانە کەرتی تایبەتەو کۆمپانیایە پەیوەندی بە حکومەتەوە نیە.

هاوکارى کارگەکان بۆ بوژاندنەوەى بازیان

چەند ساڵێکە بڕێک داهات بە شێوازی پارەی کاش یان لە رێگەی هەژمارێکی بانکیەوە وەردەگیردرا ساڵێک درا بەشارەوانی پڕۆژەی لێکرا بۆیە هۆی توڕەبونی خەڵک لەبەر خراپی پڕۆژەکە. ساڵێک بەشێوازی بەش بەشێنەو پێویستی بۆ فەرمانگەکان خەرجکرا ئایا لە سەردەمی تۆدا چۆن دەبێت و چۆن خەرجدەکرێت؟
 نەوزاد نوری: سەبارەت بەو پارەیە بەناوی سندوقی بوژاندنەوەی بازیان داویانە لەرابرودا لە ئێستا دە ملوێن ماوە بۆ چەند پرۆژەیەکیان داناوە، بەڵام پلانی من بۆ ساڵی ۲۰۱۹ بانگی کارگەکانم کردوەو پێانم راگەیاندوە دەبێت هاوکاریەکانتان بۆ خزمەتی هاوڵاتی بێت بۆ پڕۆژەبێت.کارگەکان بەشیوازی هەرەمەکی و بەپێ کەم و زۆری داهەتەکەیان پارەدەدەن واتە هیچ سیستەمیک نیە داهات زیاد بێت زیاتر دەدەن.

کارگەی گەورەو بچوک و مامناوەند خۆیان ئەو بڕە پارەیە دیاری دەکەن؟
 نەوزاد نوری: بەڵێ خۆیان دیاری دەکەن داهاتیان زیابێت زیاد دەدەن کەمیش بێت بڕێکی کەمتردەدەن لە رابردوش تەفاوزیان لەگەڵ کراوە لەسەر بڕێک پارە سندوقەکەش ماوە.

ئایا بۆ ساڵی ۲۰۱۹ هەر بەشێوازی پێشو ئەبێت؟ 
نەوزاد نوری: نەخێر وەک شێوازی پێشوو نابێت من بانگم کردن پێم وتون بەچەند کارگەیکتان خوێندنگەیک یان بینایەک دروست بکەن پرۆژەیکی ریگاوبان پرۆژەیەکی پیویست خویان جی بەجی بکەن و ئێمە ئیشرافیان بکەین و خۆیان لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە جێ بەجێ بکەن نایدەینە شاراوەنی.

ئێوە لەو بڕەپارەیە هاوکاری کەسی لێدەکەن یان بۆ فەرمانگەکانی خەرجدەکەن؟ 
نەوزاد نوری: نەخێر بەهیچ شێوەیەک هاوکاری کەسی لێ ناکەین، پارەش نادەین بەهیچ فەرمانگەیەک پیویستە ئەو فەرمانگانە بەرێوەبەرایەتیەکانیان پێداویستیەکانیان پڕبکەنەوە نەوەکو لەو داهاتە بیاندەینێ. پێشم راگەیاندون.

بازیان و ژینگەكه ى

بازیان شارێکی ژینگە وێران شارێک پڕ لەنەخۆشی شێرپەنجەو کاتێک رێژەی شێرپەنجە بەئاسایی وەردەگیردرێت بۆ هەزارکەس یەک بێت بەڵام لەبازیان مەترسی دارەو بۆ هەموو هەزارکەسێک پێنج کەسەتوش بوە، بەپێ ئاماری نافەرمی رێکخراوی ژینگە پازێزی بازیان لەو کاتەی بازیان لە ناوچەیەکی گەشتیاریەوە گۆڕدرا بۆ پیشەسازی ۲٥۰۰ نەخۆشی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانیەوە تۆمارکراوە.

ئەوداهاتەی لەو کارگانە وەردەگیردرێت بەشی ئەوکەسانەدەدەن بۆ چارەسەر کەتوشی نەخۆشی درێژخایەن بوون؟
بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان: من هیچ زانیاریم دەربارەی ئەو ژمارانە نیە کەدەوترێن سەبارەت بەتوش بوونی نەخۆشی شێرپەنجە ئەوە دەبێت لایەنی پەیوەندی دار وەڵام بداتەوە، وە ئێمە هیچ بڕە پارەیەک بەنەخۆش نادەیەن لە سنورەکەدا، سەبارەت بەپیس بونی ژینگەو نەخۆشی دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت ئەم ئایا ئەم کارگانە توشی ئەو نەخۆشیان کردوە یان نا، بەڵام یەکێک لەو کارگانە بەناوی کارگەی ماس بڕێک پارەدەدەن بەنەخۆشی درێژخایەن، ئێمە تەنها پشتگیریان بۆ دەنوسین. 

دو کارگەی ئاسن کەوتونەتە باکوری بازیانەوە خەڵکی ناوچەکە گلەیی زۆرێ لێان هەیە دەڵێن ژینگەی ناوچەکەی پیسکردوە بەناوی سلێمانی ستیل و سۆپەر ستیل؟
نەوزاد نوری: بەڵێ وایە من خۆم ئیجرائاتم کردوە لە مانگی رابردو شەوێک ئاگادارکرامەوە کە فلتەر بەکارناهێنن ژینگە پیس دەکەن و دوکەڵی زۆر دەکەن پەیوەندیم بە ژینگەی سلێمانیەو کردو ئەوانیش هاتن لیژنەکەیان واقیعانە هاتنە شوێنەکەو بەچاوی خۆیان بینیان من راسپاردەم کرد بۆ داخستنی بەڵام دانەخرا هۆکارەکەی لە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بپرسن ئەوان بەرپرسن لەو دانەخستنە
سەبارەت بە پرسی داخستنى کارگەى سۆپەر ستیل دیار غەریب سەرۆکی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بەمەوداپرێس-ی ووت: بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەوەنین کە بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان راسپاردەی کردبێت بۆ داخستنی کارگەی سۆپەر ستیل و هیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتوە.

ملکۆ بازیانی سەرۆکی رێکخراوی ژینگە پارێزی بازیان کە رێکخراوەکەی خاوەنی چوار کۆنفرانسی ژینگەییە دەربارەی ئاوو هەواو خاکی بازیان بۆ مەوداپرێس دەدوێت: باسی پیسبونی ژینگەی بازیان دەکات و دەڵێت بەشێک لەو کارگانەی بازیان بەرژەوەندی و ژیانی خەڵکی بازیان لەبەرچاوناگرن بازیانی دەشڵێت : هەمو ئامانجی رێکخراوەکەمان بۆ ئەوەی یان شەڕی ئەوەدەکەین بازیان ژینگەیەکی پاکی هەبێت و لەگەڵ داخستنی هەندێک لەو کارگانەم و سکاڵاشمان گەیاندۆتە داواکاری گشتی بۆ داخستنی کارگەی سۆپەر ستیل چونکە هۆکاری پیس بوونی ژینگەی بازیانە


مۆڵەتى تر دەدرێت بەکارگە

٪۳۲ پیشەسازی عیراق لە شاری سلێمانیە و پشکی شێریان لە بازیانە، بازیان زیاد لە شانی خۆی کارگەی تێدایە بەنمونە سێ کارگەى ئاسن چوار کارگەى چیمەنتۆ و واتە بە گشتى مۆڵتى (10) کارگەى چیمەنتۆ هەیە بۆیە بازیان هیچی تر هەڵناگرێت ئایا ئێوە ئامادەن پشتگیری کردنەوەی کارگەی تر بکەن لە بازیاندا؟
نەوزاد نوری: من وەک سەرۆکی ئیداری ناوچەکە رای من وەردەگیردرێت بەڵام تا ئێستا شتی لەو جۆرە نەهاتوتە بەردەستم، حکومەت دەسەڵاتی من دیاری دەکات بۆ بڕیاردان یان نەدان
بۆ ئەم پرسە مەوداپرێس قسەى لەگەڵ زانیار توفیق لێپرسراوى سەرۆکى بەشی کشتوکاڵى بازیان دەکات ودەڵێت: لای ئێمە ڕێنماى و بڕیار هەیەو کونوسى بۆ دەنوسین و نەخشەى بۆ دەکەین ئەگەر دەرچون ئێمە کتابیان بۆ دەکەین ئێمە مۆڵەت نادەین و لە دەسەڵاتى ئێمەدا نیە بەڵام شەخس هەیەهاتوەپڕۆژەکەی یان کارگەکەی شمولى پڕۆژەى و کارگەى نەکردوە کەچى مۆڵەتیان وەرگرتوە لەسەروى ئێمەوە ئیشی خۆیان دەکەن و بەڵگەشم هەیە  

کێشەى زیادەڕەوى و بێ یاسایی 

زیادەروی کێشەیەکی ترە بازیان بەدەستیەوە دەناڵێت؟
نەوزاد نوری: ئێمە بەپێ یاسا ژمارە سێ، کە زیادەڕویان کردوە بەپێ ئەم یاسایە تایبەتە بەلابردنی زیادەڕەوی لەسەر موڵکی گشتی تعامولی لەگەڵ دەکەین لەریگەی ئەو شارەوانیە ئاگاداریدەکرێنەوە ئێمەش بەنوسراو ئاگاداری دەکەینەوە خەڵکیشی لەسەر گیراوەو جێ بەجێ کردنی بەردەوام ئەبێت و ئیجرائاتیش کراوە.

ئایا گوێ بە نامەو تەلەفونی کەس ئەدەن ئەگەر بڵی چاوپۆشی لەکەسێک بکەن؟ 
نەوزاد نوری: زیادەڕەوی شتێک نیە سازشی لەسەر بکەین، بەردەوام دەبین لەسەر کاری یاسایی خۆمان

لە ئێستا هیچ پڕۆژەیکی خزمەتگوزاریتان جێ بەجێ دەکرێت، یان داواکاری گەڕەکی پێشەوا بۆ قیرکردنی کۆڵانەکانیان لای بەڕێزتانە چیتان بۆ کردون؟

نەوزاد نوری :هەر پڕۆژەیکی پێوست هەبێت بۆ ناوچەکە پڕۆپۆزەڵمان بۆ کردون بۆ دامودەزگای پیوەندی دار بۆ لایەنە معەنیەکان بەڵام پاساوی قەیران هەیەو لە ئێستاشدا هیچ پڕۆژەیەکمان نیە چوبێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

من جیاواز ناتبین لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی پێشوتر کە ئەو یەکێتی بوو بگرە لەسەردەمی ئەو پڕۆژەی زۆرتر لە ناوچەکەدا جێ بەجێ کرا؟ 
نەوزاد نوری: ئەم وڵاتەبێ سیستەمە هەر حیزبێکیش چۆتە ناو ئەم حکومەتەوە رێگری لێ کراوە یاخود کەسەکە خۆی کەم تەرخەم بووە، ریگریم لێکراوە لەسەر ئاستی کەسی یان بەرپرسی فەرمانگەیەکی دیاری کراو رێگیریم لێ کراوەو بەڵگەشم بۆ قسەکەم هەیە
سەبارەت بە رێگریکردن زیاتر گومانەکان روی لە حیزبی دەسەڵاتە  رێباز جومعە لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی بازیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت ئەم پرسە قسە بۆ مەوداپرێس دەکات دەڵێت دەست ناخەینە ئیشی بەرێوەبەری ناحیەی بازیان کە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە ئێمە جیاوازیمان نەکردو لە نێوان بەرێوەبەرەکانی ناحیەی هەرچیەکیان کاری جوانیان کردبێت ئێمە پشتگیریمان گردوە هەرچیش کاری خراپی کردبێت رەخنەی خۆمان لێ گرتوە، ئەگەر ئاستەنگ بۆ کارەکانی دروست کرابێت لە لایەن ئێمەوە نەبوە کەسیشمان لێ هانەداوە ئەگەر لەلایەن کەسێکەوە بێت پەیوەندی بە ئێمەوە نییەئێمە پاڵپشتی کاری جوانین، 

کێشەى کارەبا و کمبونەوەى کاتژمێرەکانى

کە جۆزەی بیست ئەمپێری دانرا بڕیار بوو ۲۱ کاتژمێر کارەبا بدەن بەخەڵک بەڵام ئێستا ئەو بڕە کارەبایە کەمکراوەتەو؟
نەوزاد نوری: لە هەفتەی رابردو بۆ ۱٥ کاتژمێر کارەبای بازیان دابەزی، پێشتر بڕیاربو لەگەڵ کارەبای سلێمانی دا کە ئەم جۆزە۲۰ ئەمپێریە دابنرێت و ۲۱ کاتژمێر کارەبا بدرێت بەڵام پابەند نەبون و پاساویان هەیە و دەڵێن محەتەکانمان ناتوانێت ئەو بڕەکارەبایە دابین بکات کۆبونەوەشمان لەگەڵ کردوە پێداگیریمان کردوە لەسەر ئەو بڕە بەڵام سور بوین لەسەرئەو مافەی بازیان بەڵام توانیمان ۱۸کاتژمێریان پێ دابین بکەین.بەشێوەک بێت لود لەسەر هاوڵاتی دروست نەبێتو پارەی مۆلیدەی کەم بۆبێتەوە

کارى نایاسایی دەست وەردان لە ئیش وکارەکان و گۆڕانکارى ناو بەڕیوەبەرایەتیکەتدا

لێدانی بیر بۆ زەویە کشتکاڵیەکان و ماڵان لە ئێستادا بەبڕیار قەدەغەکراوە بەپێ زانیاریەکانمان لەزۆر جێگە بیرهەڵدەکەندرێ و لەرێگەی هەندێ کەسەو ئاسان کاری بۆدەکرێت؟
نەوزاد نوری: بیری ئیرتیوازی واتە سوری بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە ئەوەی پڕۆژەی هەیە مەرجەکانی تێدایە رێگەی پێدەدرێت حکومەت مۆڵەتی پێدەدات. بەشێوەیەکی نایاسایی هەیەو ئیجرائاتمان کردوە جیهاز گیراوە زانیاریمان هەیە، زۆر جاریش نازانین و هێزیشمان ئەوەندە زۆر نییە بیان دۆزینەوە.

هیچ کەسێک هەیە لەسەروی یاساوە رێگەی هەڵکەدنی ئەم جۆرە بیرانە بدات؟
نەوزاد نوری: بەشێوەیەکی رونتر بەڵی هەیە زیاتر لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەمەدەکرێت ئەم نەخۆشیەمان هەیە بۆ باڵانسی هێز یان بۆ کۆکردنەوەی دەنگە لەو کاتانەدا پرس و رای ئێمە ناکرێت بەهیچ جۆرێک.

بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان دەست دەخەنە ئیش وکارەکانتەوە وەک پێشتر بەرامبەر بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت کرا لەلایەن بەرپرسێکی گۆڕانەوە؟
نەوزاد نوری: لەلایەن بەرپرسانی گۆڕانەوە هیچ شتی بەرامبەر بەمن نەکراوە بیانەوێت کارێک بەمن بکەن ئەگەر چوارچێوەی یاسایی و ئیداری نەبێت بەهێچ شێوەیەک نایکەم هیچ فشارێک قبۆڵ ناکەم
هۆکاری گۆڕانکاریەکانی ناو فەرمانگەکەت چی بوە بەواتایەکی تر کەسێکی بەئەزموون لابەریت کەسێکی تر بخەیتە جێگەی؟

نەوزاد نوری:ئامانجم لێ چاکسازی بوە، لای من جیاوازی نیە لەنیوان هاوڵاتی بازیان و کوڕی کاک نەوشیروان و کوڕی مام جەلال و کوڕی سەدام حوسین ئەگەر پابەند بێت بەڕیساو یاساوە سوابتەکانەوە،من گۆڕانم.

 نەوزاد نوری مەحمود لەدایکبوی ۱۹٦۱ لەکەرکوک ۲۲ ساڵە بەڕێوەبەری ناحییە لە ۱۱ناحیەی جیاواز ئێستاش بەرێوەبەری ناحیەی بازیانە
.
مێژوى بازیان


ناحیەى بازیان سەربە پارێزگاى  سلێمانیە دەکەوێتە رۆژئاوایی ئەو شارەوە. شوێنێکى ستراتیژی لە نیوان دو شاردا لە رۆژهەڵاتەوە سلێمانى  بە دورى 30 کیلۆمەترو لە رۆژئاوادا کەرکوک زۆرکات بە حەوزى بازیان دەناسرێت و پێنج شارەوانى و شارۆچکە لە خۆی دەگرێت ئەوانیش ( ئەڵڵایی و بازیان و تەیناڵ و بەردەقارەمان و گۆپاڵە) لە (58) گوند پێک دیت و نزیکەى (40 ) گوندیان ئاوەدانە وە ژمارەى دانیشتوانەکەى نزیکەى (55) هەزار کەسەو  (7) هەزار خێزانە. لە ناحیەى بازیان (14) شوێنى دێرین هەیە یەکێکیان دەروازەى بازیانە بە دەربەندبازیان ناسراوە. بە بۆچونى گەڕیدە کەریم زەند ناوى بازیان لە ( باسیان ) یان  (باس) وە هاتوە هۆزێکى کورد بوون دانیشتوى ناوچەى بازیان بوون پاشان وشەى باسیان وردە وردە گۆڕدرا بۆ بازیان ، بۆچونى تریش هەیە کە لە (با...زیان ) یان لە (بەرزیان) وە هاتبێت .
بازیان خاوەنى زەویەکى بەپیتە روبەرەکەى (368) کیلۆمەتر دووجایە وەکەدەکاتە ( 147.147 ) دۆنمە لە ئێستاشدا زۆربەى  روبەرەکەی بە خانوی پلاستیکی داپۆشراوەو شوێنێکى گونجاوە بۆ ئەم جۆرە کشتوکاڵە. 


PM:12:41:03/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 3775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌