بافڵ تاڵەبانی: دەتوانم بڵێم هەموو جیهان دژی ریفراندۆم بوو

بافڵ تاڵەبانی: دەتوانم بڵێم هەموو جیهان دژی ریفراندۆم بوو


مەوداپرێس


لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا  لەگەڵ كەناڵی (بی بی سی) عەرەبی بافڵ تاڵەبانی تیشك دەخاتە سەر پرسی ریفراندۆم و ئاماژە بەوەدەكات هەموو جیهان دژی ریفڕاندۆم  بوو 

ئەمەی خوارەوەش دەقی دیمانەكەیە:

دوای كۆتایی هێنان بە گروپی تیرۆرستی داعش هەندێك باوەڕی وایە ئەوە تەنها رێكەوتنێكی ترە لە نێوان هەردوو پارتە گەورەی دەسەڵاتدارەكانی كورد وەك رێكەوتنیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق،هەرچەندە بۆ ماوەیەك لەژێر پەردە كاری كردوە بەڵام لەدوای باوكی دەیەوێت بەشێوەیەكی بەهێز بێتە ناو سیاسەتەوە، بۆیە من لێرەوە پرسیار لە بافڵ تاڵەبانی دەكەم كە حاڵی ماڵی كورد لە ناوخۆ چییەو پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناوەند و وڵاتانی دراوسێ؟

بەڕێز تاڵەبانی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەخێربێیت بۆ بەرنامەكەمان و سوپاس بۆ ئامادەبوون لە بەرنامەی ب(بلا قیود)ی بی بی سی عەرەبی.
بافڵ تاڵەبانی: زۆر سوپاس بۆ تۆش

بێژەر: یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان مێژوییەكی دوور و درێژیان هەیە لە دژایەتی كردن و رێكەوتنیش پێكەوە هەروەك دوای ئەو هەڵبژاردنە نیشتمانیەی لەم كۆتایەدا كراو ماوەیەكی زۆری پێچوو تاكولەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆمارو سەرۆكی حكومەت رێكەوتن تۆ هۆكاری ئەوە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
بافڵ تاڵەبانی: باوەڕم وایە ئێمە تەنها لە بیرۆ بۆچونەكانمان سەبارەت بە كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە جیاوازبووین بەڵام من وەك خۆم بە كێشەیەكی گەورەی نابینم باوەڕم وایە ئەو مەسەلەیە لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەكراوە، زۆر ئاساییە كە بیروبۆچونی جیاواز هەبێت لەو بابەتانەدا هەروەها كاندیدی جیاوازیش هەبێت، بۆیە چوینە بەغداد و پرسیرمان لێكراو وەڵامی خۆشمان وەرگرت.

بێژەر: بەپێی رێكەوتنتان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت ئەوان سەرۆكی هەرێمان دەست بكەوێت ئێوەش سەرۆكی عێراق ئەو رێكەوتنە چی لێهات دەتوانین سەبارەت بەوە قسەمان بۆ بكەیت؟
بافڵ تاڵەبانی: لە بنەڕەتدا رێكەوتنێك هەبوو لە نێوان ئەو دوو پارتەی كوردستانی باشور لە عێراق گەر سەرۆكی هەرێم بۆ یەكێكیان بوو ئەوە دەبێت سەرۆكی عێراق بۆ ئەوەی تریان بێت، كێشەكە لەو كاتەوە دروست بوو كە بەڕێز مەسعود بارزانی لەسەرۆكایەتی لاچوو، ئەو پۆستە بە هەڵپەسێراوەی مایەوە، دوای ئەوە هەندێك هەبوون بیانویان هێنایەوە بەوەی مادام پۆستی سەرۆكی هەرێم نەماوە ئەوە ئەو رێكەوتنە نەماوە،بەڵام راستیەكە ئەوەیە كە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم هەر ماون بەڵام بەسەر چەند شوێنێكی تردا دابەش كراوین.

بێژەر: تۆ باوەڕت وانییە كە مەسعود بارزانی هۆكاری زۆرینەی ئەو كێشانەبێت بەهۆی ئەوە زۆر سوربوو لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و جیابونەوەی كوردستان لە عێراق و دژایەتی كردنەكانی نێوان ئەو دوو حزبەو بەوەی كە یەكێتی نیشمانی هەوڵدەدات خۆی لەو بەرپرسیارێتیە دوور بخاتەوە كەمتر لۆمەی بكرێت، بەرپیرسیاریەتەكانی ئێوە چیە لەدوای دوای بەڕێز جەلال تاڵەبانی و بەرپرسیارێتی تۆ چییە وەك یەكێك لە ئەندامانی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم ناخۆشیانەی نێوان ئەو دوو حزبە یاخود بۆ ئەنجامەكانی ریفراندۆم كە نەگەیشتن بەو ئەنجامەی كە كوردەكان لە عێراق ئاواتیان پێدەخواست؟
بافڵ تاڵەبانی: رەنگە دادپەروەری نەبێت ئەگەر هەموو لۆمەكە بخرێتە پاڵ بەڕێز مەسعود بارزانی یاخود هەر لایەنێكی تر، ئەنجامدانی ریفراندۆم بیروڕای و داخوازیی هەموو كوردەكان بوو، بۆیە كاتێك بە پرۆسەی ریفرامدۆمدا رۆیشتن بۆمان دەركەوت كە زۆرینەی وڵاتان راستتر بڵێم هەموو جیهان دژی ئەو ریفراندۆمەبوون بۆیە باوەڕم وابوو كە دەبێت جارێكی بەباردۆخەكەو بڕیارەكاندا بچینەوە، من جارێكی تریش ئەیڵێمەوە هیچ دادپەروەری نییە بەڕێز مەسعود بارزانی یاخود هەر حزبێكی تر بە تەنها لۆمە بكرێت بۆ ریفراندۆم.

بێژەر: كەواتە بەپرسیارێتی ئێوە وەك حزب و دەسەڵاتدار لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەش وایكرد ناخۆشی نێوان ئەو دوو حزبە بگاتە رادەیەك كە دوو كاندید هەبێت بۆ سەرۆك كۆمار نەوەك یەك كاندید، وەك نموونەیەك؟
بافڵ تاڵەبانی: وەك دەزانین بەرپیرسیارێتی بەرپرسانی كورد ئەوەیە بەرژەوەندیی میللەتەكەیان رەچاوبكەین ئەوەیش بە بەدەستهێنانی سەقامگیری وپەروەردەو گواستنەوە گشتییەكان و دابینكردنی هەلی كارو خزمەتگوزاری و كارەبا و شیتە سەرەكییەكان ئەوە ئەو كارەیە دەبێت بكرێت، ئەمڕۆ دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین لە كوێ دەتوانین ئەوانە پەیدا بكەین، بەڵێ ئەوە روونە بۆ ئێمە كە بەشێكین لە عێراق بۆیە پێویستە رۆڵێكی كاریگەرمان هەبێت،لەبەرئەوە ئێمە كاندیدی بەهێزمان هەبوو بۆ سەرۆك كۆماری وەك دكتۆر فوئاد و ئەو تیمە بەهێزەی كە لەوێ كار دەكەن لە پەرلەمان و وەزارەتەكان، من باوەڕم وایە عێراق لە چەند ساڵی داهاتودا چەندین هەنگاوی گرنگ دەنێت.

بێژەر: تۆ چۆن دابەشكردنەكانی دەسەڵات دەبینیت لە نێوان سەرۆك كۆمار و سەرۆكی وەزیران و پەرلەماندا؟ ئەو دابەشكردنە هەڕەشەیەكە بۆ كورسییەكانی كورد؟ هەرچەندە سەرۆك كۆمار دراوە بەكوردەكان تۆ باوەڕت وایە بەو كارە بەشی زۆرینەی كوردەكان دەروات؟
بافڵ تاڵەبانی: هیچ گومانێكم نییە كە دكتۆر بەرهەم ساڵح باشترین كاندیدبووە بۆ سەرۆكایەتی، من وەك ئەوەی تۆ دەیڵیت نابینم ئێمە تیمێكی زۆر باشمان هەیە لە بەغداد، سەرۆكی پەرلەمان كەسێكی باشە وهەروەها سەرۆك كۆماریش كەسێكی باشەو و سەرۆك وەزیرانیش كەسێكی بەڕێزە و ناسراوە بۆ هەموو عێراقیەكان، بۆیە باوەڕم وایە ئەو تیمە پێكەو دەتوانین كارێكی باش بكەن بەیەكەوە بۆ عێراق، وەك كوردێك و لە لایەنگرییەوە دەڵێم كە كوردەكان بونیان لە بەغداد گەورەییە و ئەگەر كوردەكان رێزەكانیان یەكخستەوە لەنێوخۆیاندا ئەوە لە بەغداد كاریگەریی باشمان دەبێت لەو بریارانەی لە لایەن حكومەتی فیدراڵیەوە دەردەكرێت.

بێژەر: لەگەڵ هەموو رێزێك بۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح، ئەگەر پێت وایە ئەو كەسایەتیەكی زۆر باش و گونجاوە بۆ ئەو پۆستە بۆچی لەسەرەتاوە بۆ ئەو جیاوازیی بیروڕا هەبوو لەسەر ئەو كاندیدە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بافڵ تاڵەبانی: وابزانم من ئەوەم باسكرد ئەوەی روویدا زۆر ئاسایی بوو لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا، ئاساییە ئەو جیاوازیانە هەبێت همومان بینمان كە بەڕێز بەرهەم ساڵح باشترین كاندیدبوو.



PM:02:41:21/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌