مه‌وداپرێس- سازگار ئه‌حمه‌د
کۆمپانیایی فه‌یسبوک بڕیاری داوه هه‌رسێ به‌رنامه‌ی "فه‌یسبوک و ئینستاگرام و وه‌تس ئه‌پ" تێکه‌ڵ بکات، ئه‌و تێکه‌ڵ بوونه‌ش ته‌نها له‌به‌شی چاته‌وه ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێک که رۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز بڵاوی کردۆته‌وه، "مارک زوکربیرگ" خاوه‌نی کۆمپانیایی فه‌یسبوک ده‌یه‌وێت به‌شی چاتی به‌رنامه‌کانی "فه‌یسبوک، ئینستاگرام، وه‌تس ئه‌پ" تێکه‌ڵ بکات و له‌یه‌ک خزمه‌تگوزاریدا جێبه‌جێ ببێت.
مارک ده‌یه‌وێت تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌شێوه "Encryption" ئاپڵۆد بکات بۆئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ران دڵنیا بن له پاراستنی نامه‌کانیان، به‌مه‌ش ژماره‌ی به‌کارهێنه‌ران و ریکلام کردن زیاتر ده‌بێت له‌و سێ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه له کۆتایی ساڵی 2019 یاخود سه‌ره‌تایی ساڵی 2020 کارابکرێت.
سه‌رچاوه: The New York Times