ژەمی بێ بیبەری تون بەڕێمەکە

ژەمی بێ بیبەری تون بەڕێمەکە
مەوداپرێس-

خواردنی بیبەری تون لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەتیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسایا بەربڵاوەو گرنگی پێدەدەن بێجگە لەژەمی بەیانیان زۆربەی خوانەکانیان بێ بیبەری تون بەڕێ ناکەن ئەویش لەبەر چەند سودێکی سەرسوڕهێنەر، هەرئەوەش وای کردوە لە ئێستا لە زۆربەی جیهاندا لەسەر سفرەو خوانەکان دادەنرێت.

گرنگترین سودەکانی خواردنی بیبەری تون:

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات: لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت: لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. دڵ خۆشدەکات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

5. دژی شێرپەنجەیە: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سودێکی زۆری لە ڕیگریکردن بەونەخۆشیە کوشندەیە دەبێت.

6. گەدە بەهێز دەکات: لە تازە ترین توێژینەوکان دەرکەوتووە خواردنە تونەکانی وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن ناهێڵین توشی برینداربون و تێکچونی گەدە ببین.
سەرچاوە: الموضوع


PM:06:44:05/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌