هەشت ساڵە عەلی سیستانی دەرگای بەڕووی سێ سەرۆكایەتیەكە داخستووە

هەشت ساڵە عەلی سیستانی دەرگای بەڕووی سێ سەرۆكایەتیەكە داخستووە
مەوداپرێس-

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، سێ داواكاریی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمانی عێراق ڕەت دەكاتەوە بۆ سەردانی ماڵەكەی لە نەجەف و ئەو هەنگاوەی پەیوەست كردوە بە هاتنەدی گۆڕانكاریی لە دۆخی ژیانی عێراقییەكان.
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی بڵاویكردتەوە " هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ دەستبەكاربوونیاندا، داوای دیداری"عەلی سیستانییان كردوە لە نەجەف بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگە و شەرعیەتی خۆیان، بەڵام  بە وتەی رۆژنامەكە، وەڵامەكەیان بێهیواكەر بووە، چونكە مەرجەعیەت پۆزشی هێناوەتەوە لە پێشوازی لێكردنیان".

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە " سیستانی كەلەساڵی 2011 دەرگای بەڕووی سەرۆكایەتیەكاندا داخستووە ،  بەو مەرجە دەرگای بەسەر سەردانی سێ سەرۆكایەتیەكە دەكاتەوە، كە  گۆڕانكاریی جددی و هەستپێكراو بكرێت لە ژیانی عێراقییەكان ".




PM:01:25:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌