بەم رێگایە رزگارت دەبێت لەڕەشی ژێرچاوەكانت

بەم رێگایە رزگارت دەبێت لەڕەشی ژێرچاوەكانت
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

رەشی ژێرچاوەكان هۆكارە بۆ تێكدانی دەموچاو، كە چارەسەركردنی گرانە، بەڵام بە بەكارهێنانی ئەم ماسكە بەئاسانی رزگارمان دەبێت لە رەشی ژێر چاوەكان.

پێداویستیەكان بریتین لە، 3 كەوچكی چێشت ئاوی لیمۆ، 3 كەوچكی چێشت ئاوی خەیار، بە باشی لیمۆ و خەیارەكە تێكەڵ دەكەین.

گیراوەكە دەدەین لەژێر چاوەكانمان بەس ئەبێ ئاگاداربین بەر چاومان نەكەوێت، دوای نیو كاتژمێر دەتوانین دەموچاومان بشۆین، دەتوانین رۆژانە ئەم گیراوەیە بەكاربهێنین تاوەكو رەشی ژێرچاوەكانمان نامێنێت.

سەرچاوە: zahrat_khaleej



PM:02:43:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌