بەم شێوازە دایبی منداڵەکانتان بگۆڕن

 بەم شێوازە دایبی منداڵەکانتان بگۆڕن
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

بەشێک لە دایکان گۆڕینی دایبی منداڵەکانیان بە کارێکی قورس دەزانن، بەڵام بەپێچەوانەوە کارێکی ئاسانە.

پێویستە لە کاتی گۆڕینی دایبی منداڵ دایکان منداڵەکانیان لەسەر دۆشەکێکی نەرم لەسەر پشت پاڵبخەن، بەشێوەیەکی نەرم هەڵسوکەوت بکەن بۆ ئەوەی زیان بە منداڵەکە نەگات.

پێویستە دایکان هەمیشە چاودێری دایبی منداڵەکانیان بن بەتایبەت منداڵی کچ چونکە پیسبوونی دایبی دەبێتە هۆی هەوکردنی ئەندامی زاوزێی، هەروەها دەبێت دایبیەکە بەشێوەیەک ببەسرێت لە خوار ناوکی بێت بۆ ئەوەی پەستا لەسەر ناوکی منداڵەکە دروست نەبێت و بەشێوەیەکی توند دایبیەکە نەبەسترێت.

گرنگە دایکان ئاگاداری جۆری ئەو دایبیە بن کە بەکاری دەهێنن و دڵنیابن لەوەی کە منداڵەکانیان تووشی هەستیاری نابن بەو دایبیە.

سەرچاوە: Five minute crafts


PM:05:43:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌