زانایەكی ئەتۆمی ئێران هەڵهات

زانایەكی ئەتۆمی ئێران هەڵهات
مەوداپرێس-

چەند سەرچاوەیەكی‌ هەواڵیی رۆژئاوایی بڵاویانكردەوە، لە ژێر پەردەی كۆچكردن بۆ ئەوروپا، سێ دەزگای هەواڵگری بەشداریان كردووە لە هاوكاریكردنی هەڵهاتنی زانایەكی ئەتۆمی ئێرانیدا.

رۆژنامەكانی جیروزالیمی ئیسرائیلی و دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویانكردەوە،  پرۆسەی‌ كاركردن بۆ هەڵهاتنی‌ ئەو  زانا ئەتۆمییە كە ناوی نەهێندراوە، لە مانگی  تشرینی‌ یەكەمی ساڵی رابردووەوە دەستیپێكردووە و توانیویانە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بیگەیەننە رۆژئاوا.

رۆژنامەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، هەر سێ دەزگای سی ئای ئەی ئەمریكی و  موسادی ئیسرائیلی و ئێم 16ی بەریتانی  هاوكاری پرۆسەكەیان كردووە و توانیویانە ئەو زانایە بەسەلامەتی بگەیەننە توركیا و لەوێشەوە راستەوخۆ لەلایەن خۆیانەوە براوە بۆ بەریتانیا.

ئەو رۆژنامانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێش ئەوەی‌ ئەو زانا تەمەن 47 ساڵە ئێرانییە ببرێتە ئەمریكا لەلایەن دەزگای هەواڵگری بەریتانیاوە لێكۆڵێنەوە و پرسیاری دەربارەی‌ بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لێكراوە.

سەرچاوەی وەرگێڕان، وێستگە نیوز



AM:09:44:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌