یاسای بودجە لەرۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوكرایەوە

یاسای بودجە لەرۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوكرایەوە
مەوداپرێس-

پاش ئەوەی لەلایەن "بەرهەم ساڵح" سەرۆك كۆماری عێراقەوە یاسای بودجەی گشتی 2019 واژۆكرا، ئەمڕۆ رێكەوتی 11 ی 2 ی 2019 یاساكە لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكرایەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست  مەوداپرێس  كەوتووە ، وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لە ژمارە "4529" ی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، یاسای بودجەی گشتی 2019 بڵاوكراوەتەوە، ئەمەش پاش پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و واژۆكردنی لەلایەن "بەرهەم ساڵح" سەرۆك كۆماری عێراق".

وەزارەتی دادی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش بڵاوبوونەوەی وردەكاری و بەندەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە دانیشتنی شەوی رێكەوتی 23 ی 1 ی 2019 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تاوەكو دەوروبەری كاتژمێر دووی شەوی 24 ی 1 ی 2019 بەردەوام بوو، ئەنجومەنەكە پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 ی پەسەند كرد.
پەرلەمانتارە كوردەكانی عیراق بڵاوكردنەوەی یاسای بودجە لەرۆژنامەی وەقائیعی عیراق بەگرنگ  ناودەبەن و ئاماژە بەوەدەكەن دەبێت بۆلەمەودوا عیراق مووچەی فەرمانبەرانی  هەرێم بنێرێت.



AM:10:21:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 18 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌