لەسەر هەڕەشەكردن لەكچان گەنجێك دەستگیركرا

لەسەر هەڕەشەكردن لەكچان گەنجێك دەستگیركرا
مەوداپرێس-

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان رایدەگەیەنێت، گەنجێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڕەشەی لە كچ و ژنان كردووە، لە هەولێر دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی پلانێكی داڕێژراو توانرا یەكێك لەو گەنجانە دەستگیر بكرێت كەلە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە هەڕەشەی ئابڕوبردنی لە كچان و ژنان دەكرد".

راگەیاندراوەكە باس لەوەش دەكات"دوای دەستگیركردن و پشكنینی مۆبایلەكەی دەركەوت كە وێنەی چەندین ئافرەتی دیكەی لای خۆی هەڵگرتووە تا یەك یەك هەڕەشەیان لێ بكات".

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانی هەولێر وتوشیەتی  "ئەو گەنجە كە ماوەیەكە هاوسەرگیری كردووە و دەستگیرانەكەی نازانێ كە ئەو خەریكی ئەو جۆرە كارانەیە، بە وتەی باوكی كوڕەكە زانیویانە كوڕەكەیان سەرەڕۆیە، هەربۆیەشە ژنیان بۆ هێناوە، تا لەو كارانە دوو بكەوێتەوە".



PM:12:22:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌