بەرەی توركمانی دەبێت پارتی بەتەنیا سەردانی ئێمە بكات

بەرەی توركمانی دەبێت پارتی بەتەنیا سەردانی ئێمە بكات
مەوداپرێس-

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەرانی چەند لایەنێكی توركمانی لە هەولێر كۆبوونەوە و بەرەی توركمانیش دەڵێت بەپارتیمان ووتوە دەبێت بەتەنیا سەردانیان بكەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەری چەند لایەنێكی تورمكانی كۆبوونەوە و بەرەی توركمانیش بەشداری لە كۆبوونەوەكدا نەكرد.

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە مونا قەهوەچی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكیان تاوتوێ كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئێمە پشتیوانی گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكەین بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و پێیامن وایە گەڕانەوەی پێشمەرگە پێویستە".

قەهوەچی ڕوونیشیكردەوە لایەنە تورككمانەكان خۆیان ئامادەكردووە بۆ كۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژیردرێت".

لای خۆشیەوە ئایدن مەعروف ، ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی  لەبارەی هۆكاری بەشداری نەكردنی بەرەی توركمانی لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی لەگەڵ  لایەنە توركمانیەكان تایبەت بەمەوداپرێسی راگەیاند" ئێمە بەپارتیمان  وت ئێمە حزبێكی سەربەخۆین و پێگەی خۆمان هەیە، بۆیە پێویستە پارتی بەتەنیا سەردانمان بكات و پارتیش ئەمەیان قەبوڵ كرد كەبەتەنیا سەردانی ئێمە دەكەن".

ئایدن وتیشی" پێدەچێت سكرتێری پەرلەمان بدرێت بەپێكهاتەی توركمان، بەڵام دیار نییە ئەم پۆستە  بەكامە  لایەنی توركمان دەدرێت".
سەبارەت بەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش كەبڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر بەرێوە بچێت، ئایدن مەعروف وتی" ئێمە وەكو بەرەی توركمانی بەشداری كۆبونەوەكە ناكەین".



PM:01:18:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌