مەوداپرێس-
وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت ، رەشنوسی رێككەوتنی نێوان پارتی و حزبەكەی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و پرۆسەی حكومڕانی چوارساڵی داهاتووی هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە و پێش ١٨ی ئەم مانگە ئیمزای لەسەر دەكرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە " رێككەوتنەكە بۆ قۆناغی ئێستای هەرێم گرنگە، چونكە پێناسەی شەراكەتی ڕاستەقینەی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات لە پرۆسەی حوكمڕانیدا".
پیرە ئاماژەی بەوەشكرد " ڕێكەوتنەكە گرەنتییە بۆ هاوهەڵوێستی نێوانیان بەرامبەر وڵاتانی دەوروبەر و پارچەكانی دیكەی كوردستان بۆ ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە دێنە پێش".