دكتۆر بەرهەم ، تەئكید لە گرنگی بە بەڵگەكردنی تاوانەكانی داعش دەكاتەوە

دكتۆر بەرهەم ، تەئكید  لە گرنگی  بە بەڵگەكردنی تاوانەكانی داعش دەكاتەوە
مەوداپرێس-

د. بەرهەم ساڵح تەئكیدیكردەوە لە پێویستی پەلەكردن لە كۆكردنەوە و پاراستنی ئەو بەڵگانەی كە تاوانەكانی  داعش دەسەلمێنن، بۆ ئەوەی پێشكەش بە  دادگا نێودەوڵەتی  بكرێت.
 
نووسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بڵاویكردۆتەوە ،  ئەمرۆ دووشەممە   ١١|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د. بەرهەم ساڵح  سەرۆك كۆمار پێشوزایكرد لە كەریم خان راوێژكاری نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش و شاندێكی یاوەری. 

نووسینگەی سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكردووە "لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لە رۆڵی كارای نەتەوەیەكگرتووەكان و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بە بەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی كە دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامدراون‌، هەروەها بە هاناوەچوونی ئەو كەسانەی كە لەجەنگی داعشدا بوونەتە قوربانی".

لەدیدارەكەدا  بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار  ئاماژەی بەوەش  كرد كە هاووڵاتیانی عێراق بە تەواوی پێكهاتەكانیەوە بوونەتە قوربانیی دەستی داعش و توندوتیژی رێكخراوە تیرۆریستیەكان ، كە ئەمەش هەوڵی هاوبەش و هەماهەنگی جددی دەوێت بۆ زامنكردنی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوەی گشتگیر و باوەڕپێكراو كە لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەكان بێتەوە لە پێناو دیاریكردنی ناسنامەی تیرۆریستانی داعش كە زۆرترین بەرپرسیارییەتی تاوانەكانیان لە ئەستۆیە و بۆ ئەوەی بە گوێرەی بەڵگەكان بدرێنە دادگا.

نووسینگەی سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكردووە "لەلای خۆیەوە راوێژكاری نەتەوەیەكگرتووەكان وردەكاری تەواوی كارەكانی خۆیان  پێشكەشی سەرۆك كۆمار كرد لەو هەوڵانەی كە رێكخراوە نێونەتەوەییەكان دەینێن بۆ بەدواداچوون و بە بەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی كە رێكخراوە تیرۆریستیەكان دەرهەق بە هاووڵاتیانی عێراقی كردویانە بە جیاوازی نەتەوە و مەزهەب و كاركردن لەگەڵ رزگاربووان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ".. 




PM:02:30:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌