27 منداڵی داعش گەڕاێندرانەوە ڕووسیا

27 منداڵی  داعش   گەڕاێندرانەوە   ڕووسیا
مەوداپرێس-
 
 بیست و حەوت منداڵی كە دایكەكانیان ڕووسین و بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیركراون لە بەغداوە گەڕێنرانەوە بۆ  ڕووسیا.

ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە دەستی كەوتووە، بڵاویكردووەتەوە "رۆژی یەكشەممە 10ی شوباتی 2019،  عیراق 27منداڵی تەسلیم بە ڕووسیا كردۆتەوە".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "باوكی ئەو منداڵانە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەشەڕی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی داعشدا كوژراون، لەئێستاشدا دایكیان سەرجەمیان كە بەڕەگەز رووسین لە زیندانەكانی عیراقدان".

بەپێی ئامارەكان  115 منداڵی ڕووسی خوار تەمەن 10 ساڵ و هەشت منداڵی خوار تەمەن 11-17 ساڵ هێشتا لەعیراقدا ماون، ئەوە لە كاتێكدایە یاساكانی عێراق ڕێگە بە هیچ زینداییەك نادەن كە منداڵی سەرو 3 ساڵی لەگەڵ بێت لەناو زینداندا



PM:02:48:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌