هەورامیەكان داوا دەكەن زمانەكەیان بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە

هەورامیەكان داوا دەكەن زمانەكەیان بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە
مەوداپرێس-

ژمارەیەك نوسەر و رۆشنبیر داوا دەكەن زاراوەی هەورامی لە مەترسیی لەناوچون بپارێزرێت و بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە ژمارەیەك نوسەر و رۆشنبیر و كەسایەتی ناوچەی هەورامان سەردانی نوسینەگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و یاداشتێكیان ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كرد بۆ پاراستنی زاراوەی هەورامی لە هەرێمی كوردستان.

ئەو نوسەر و رۆشنبیرانە لە یاداشتەكەدا ئاماژەیان بەوەكردوە كە بەپێی راپۆرتی یونسكۆ "زمانی هەورامی" یەكێكە لەو زمانانەی مەترسیی لەناوچونی لێدەكرێت، بۆیە داوا دەكەن ئەو زمانە بخرێتە خوێندنی پۆلی یەك و دوی بنەڕەتی لە سنوری ناوچەی هەورامان.

هاوكات داوایانكردوە حكومەت گرنگی بە بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاریی ئەو ناوچەیە بدات و لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بەرنامەی تایبەت بە هەورامان لە كەنەڵەكانی راگەیاندندا بەرهەم بهێنرێت.



PM:03:14:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌