چوونە ناوەوەی "رژێمی ئەسەد" بۆ ناوچەکانی هەسەدە

چوونە ناوەوەی
مه‌وداپرێس ـ داهۆ سالم

پلانی ترامپ بۆ کشانەوەی سەربازەکانی لە سوریا، هاوپەیمانەکانی لەبەردەم ڕەحمەتی دوژمنە دێرینەکانیداجێدەهێڵێت.

پۆڵاد جان بەشێکی زۆری پێنج ساڵی ڕابووردوی لە جەنگی دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیدا بەسەربردووە هاوشان لەگەڵ ئەندامانی تری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە باکوری سوریا. فەرماندەیەک  لە یەکینەکانی پاراستنی گەل " YPG"، پۆڵاد جان مەشقی سەربازی لەلایەن ئەمەریکاوە پێکراوە و دواتر بینیویەتی چۆن چەکدارەکانی لە جەنگدا دەمرن و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەپارێزن. ئەو لەگەڵ هاوەڵەکانیدا چاوەڕووان بوون کە جەنگ کۆتای هات هاوپەیمانان پاداشتیان بدەنەوە، پشکداربکرێن لە دەسەڵاتی سوریادا و تا ئەندازەیەکیش نیمچە سەربەخۆییەکیان پێ بدرێت. بەڵام کە لە دیسامبری ساڵی ڕابووردوودا سەرۆک ترامپ پاشەکشەی سەربازەکانی لە سوریا ڕاگەیاند، ئەو هەستی بە ناپاکی کرد.

"ئێمە لەگەڵ سەربازە ئەمەریکای، فەرنسی و بەریتانییەکاندا هاوڕێ بووین و هەموومان لە یەک سەنگەردا بووین" پۆڵاد جان وای بە foreign policyووت.  "هاوڕێ ئەبێ دڵسۆز بێت، ئەبێ سەلامەتی هاوڕێکەی دابین بکات نەک ناپاکی لێ بکات و لەکاتە سەختەکاندا بەجێی بهێڵێ."

کوردەکان کەمینەیەکن کە زۆرترین ستەمییان لێکراوە لە سەرتاسەری سوریا، عێراق، ئێران و تورکیادا. چەکدارەکانیان بەشی هەرە زۆری هێزەکانی هەسەدە پێکدێنن، ئەو هاوپەیمانەی ئەمەریکا کە لە چەند شەڕێکی سەرکەوتوودا لەساڵانی ڕابووردوودا داعشیان بەزاندووە. بەبێ پاڵپشتی ئەمەریکا، کوردەکان خۆیان لەنێوان دوو بەرداشدا دەبیننەو: حکومەتی بەشار ئەسەد کە ڕووسیا و ئێران پاڵپشتی دەکەن، وە ڕژێمی تورکیا  بەدرێژایی سنوورەکەیان.

تورکیا چەکدارە کوردەکان لە سوریا وەک بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەبینێت کە ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیستییە و بە PKK ی ناسراوە و بەرپرسە لە چەند دەیەیەک لە یاخیبوون لە تورکیادا. تورکیا و ئەندامانی تریNATO پ ک ک یان بەڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنکردووە و ئەردۆگان بەڵێنی لەناوبردنیانی  داوە.

ئەردۆگان سەربازی زیاتری ڕەوانەی سنوری سوریا کردووە و هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکات لەو ناوچانەی لەلایەن هەسەدە وە کۆنترۆڵکراوە. ئەو پێشنیاری دروستکردنی"ناوچەی ئارام"ی کردووە بە قوڵای 20 میل لەناو خاکی سوریا دا بە درێژایی سنوری هەردولا و لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەببرێت. پێشتر هێزەکانی تورکیا"ئەفرین"یان داگیرکردوو و جەنگاوەرە کوردەکانییان وەدەرنا بەڵام کاردانەوەی ئەوتۆی لەلایەن ئەمەریکاوە دروستنەکرد.

تاکە هێزێک بتوانێت تورکیا دووربخاتەوە ڕژێمی سوریای هاوپەیمانی ڕووسیا و ئێرانە. "بۆ یەپەگە، بژاردەی هەنووکەی ئاشکرایە؛ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ تورکیا یان پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد، وە لانیکەم  چاوەڕووانی ئاییندە بکەن" دانا سترۆڵ، ئەندامی باڵای پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی نزیک وای ووت. چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی ئەمەریکا پلانی کشانەوەی ڕاگەیاند، هێزە کوردییەکان گفتوگۆیان لەگەڵ ڕوسیا دەسپێکرد. داوایان لە حکومەتی ئەسەد کرد شارۆچکەی ستراتیژی "مەنبج" لە هێرشی تورکیا بپارێزێت. بۆ هەسەدە، ئەم هەنگاوانە بە مانای دروستکردنی قەڵغانێک دێت لە دژی تورکیا. بەڵام بۆ ڕوسیا و ڕژێمی ئەسەد کشانەوەی ئەمەریکا مژدە بەخشە. 

"ڕوسیا و حکومەتی ئەسەد ئەیانەوێ  ڕێگە لە تورکیا بگرن لە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر لە سوریا و خوازیاری ڕێکەوتنن لەگەڵ هەسەدە کە بەلای کوردەکانیشەوە پەسەندە،" نیکۆلاس هێرەس ئەندامی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمەریکا ڕوونیکردەوە. "هەموو ئەو کاراکتەرانە وەک داڵ بەسەر ناوچەکانی ئەمەریکاوە لە سوریا دەسوڕێنەوە بە هیوای قەپگرتن لە لاشەی هەسەدە."

 هەسەدە لە سوریا خزمەتی دوو ئامانجی سەرەکی بۆ ئەمەریکا کردووە؛ یارمەتی دەربوون لە تێکشکانی داعش، وە بەربەست بوون لەبەردەم کاریگەری ئێران. ئەگەر ئەمەریکییەکان نەبوونایە، ئاسانتر دەبوو بۆ ڕژێمی سوریا کە بە توندی وابەستەی ئێرانە، کۆنترۆڵی ناوچەکەی بکردایەتەوە کە بۆ هەردووکیان لە ڕووی ستراتیژی و ئابوورییەوە بەهادار بوو.

"لە ئێستادا بوونی کاریگەرانەی ئەمەریکییەکان لەسەر زەوی ڕێگرە لەهەر هێرشێکی ئێرانی بۆ سەر دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی فورات، ڕەقە، وە هەموو ناوچە دەوڵەمەند بە نەوتەکان،" پۆڵاد جان وای ووت. "با لە بیرمان نەچێت هێزەکانی ئێران بە فراوانی لەناو سوپای سوریادا بڵاوەیان کردووە. بۆیە چونەناوەوەی ڕژێم بۆناوچەکە واتە چوونەناوەوەی ئێران."

تارماییەکی تر هەستانەوەی داعشە، کە دوای کشانەوەی ئەمەریکا دێت. لە هێرشە شێوە پارتیزانییەکەی ئەم دواییەدا، دەوڵەتی ئیسلامی چێشتخانەیەکی لە مەنبج کردە ئامانج کە بەوە بەناوبانگ بوو ئەمەریکییەکان ڕوویان تێدەکرد. هەفتەیەک دوواتر داعش بەر پرسیارێتی خۆی لە هەمبەر هێرشێکی خۆکوژی ڕاگەیاند لەدژی کاروانێکی هاوبەشی ئەمەریکا و هەسەدە. "دەوڵەتی ئیسلامی سودی لە ڕاگەیاندنی پاشەکشەی ئەمەریکا وەرگرتووە وەک دەرفەتێکی ستراتیژی. بۆ ئەوەی بەبیری جیهانی بێننەوە کەوا نەبەزیون و هێشتا هەڕەشەی کوشندەن" سترۆڵ وای ووت.

لە ئێستادا، هەسەدە بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ ئەمەریکا، کینۆ گابرێل ووتەبێژی هاوپەیمانان وای ووت. " بەشێوەیەکی بنەڕەتی هەموو شتێک وەک جاران بەردەوامە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە، بۆ خۆمان ئەمانەوێت بەردەوام بین لە کار کردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەنانەت سەربازانی ئەمەریکا، تا ئەو کاتەی لێرەین،" ئەو وای ووت. بەڵام بەبێ پشتیوانی ئەمەریکا تواناکانی هاوپەیمانی سنوردار دەبێت.

پۆڵاد جان ووتی جەنگ لەدژی داعش بەردەوامە. "هەموو ڕۆژێک شەڕی سەخت، قوربانی، وە هەروەها سەرکەوتن بەسەر داعشدا هەیە." ئەو زیاتر دووا، "داعش بە ئاسانی دەستبەردارنابێت و بەهیوایە لەدوای کشانەوەی ئەمەریکا بەهێزتر بگەڕێتەوە."

بەڵام ئەگەر سوپای تورکیا دەربازی باکوری سوریا ببێت، لەوانەیە هەسەدە قورسای
تورکیا دەربازی باکوری سوریا ببێت، لەوانەیە هەسەدە قورسای خۆی بگوازێتەوە بۆ پاراستنی ئەوناوچەیە. "تورکەکان هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن ، وا لە کوردەکان دەکەن بە سەرکردە، شەڕڤان و شارەزایانەوە کە بیر لە جێهێشتنی بەرەی دێرەزوور بکەنەوە ڕوو لە باکور بکەن بۆ بەرگرتن لە داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن تورکیا و گروپە جیهادییەکانەوە." پۆڵاد جان وای ووت.

بەبێ بوونی ئەمەریکا، کوردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەستکەوتیان کەم دەبێت. "لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێنمان پێدراوە و دڵنیاکراوینەتەوە لە چارەسەری ئاشتیانە و سیاسی. وە ڕۆڵی گرنگمان دەبێ لە دیاریکردنی ئایندەی سوریا."
سه‌رچاوه‌: سایتی فۆرین پۆڵیسی ئه‌مریكیی


PM:10:16:13/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌