دۆمه‌ڵانی عیراق سه‌رنجی میدیای خۆرئاوا راده‌كێشێت

دۆمه‌ڵانی عیراق سه‌رنجی میدیای خۆرئاوا راده‌كێشێت
مه‌وداپرێس ـ 

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیی راپۆرتێك له‌باره‌ی‌ بایه‌خدانی هاوڵاتیانی باشوری عیراق به‌ دۆمه‌ڵان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌گرنگی دۆمه‌ڵان لای‌ خه‌ڵك ده‌كات.

رۆژنامه‌ی "فایننشیاڵ تایمز"ی به‌ریتانیی نوسیویه‌تی: دانیشتوانی باشوری عیراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان، كه‌ به‌رهه‌مێكی سروشتییه‌، روو له‌ بیابانه‌كان ده‌كه‌ن و چێژ له‌ دۆزینه‌وه‌ و خواردنی ده‌بینین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌ باشوری عیراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان، سڵ له‌ كێڵگه‌كانی مین ناكه‌نه‌وه‌ و روو له‌ ناوچه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن.

ئه‌و رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌، دۆمه‌ڵانی به‌ خواردنێكی خۆش و به‌چێژ وه‌سف كردووه‌.


PM:07:01:20/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌