له‌ نه‌وته‌وه‌ بۆ ئاو
نهێنی داعش له‌ حه‌مرین ئاشكرا بوو

له‌ نه‌وته‌وه‌ بۆ ئاو<BR>
نهێنی داعش له‌ حه‌مرین ئاشكرا بوو
مه‌وداپرێس ـ 

به‌گوێره‌ی‌ سایتی عه‌ره‌بیه‌ نێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش كه‌ چیای حه‌مریندا ماون، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان، په‌نا بۆ به‌نداوی حه‌مرین ده‌به‌ن.

ئه‌و سایته‌ عه‌ره‌بییه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانی‌ داعش له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دیاله‌ چالاكییان ماوه‌ و بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی ژیان و بژێوی، په‌نایان بردوه‌ بۆ راوكردنی ماسی له‌ به‌نداوی حه‌مرین و رێگریكردن له‌ راوه‌ماسی له‌و به‌نداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی‌ داعش دوای‌ راوكردنی ماسیه‌كانی به‌نداوی حه‌مرین، له‌ رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ هاوكارییانن، ماسیه‌كان له‌ دیاله‌ ده‌فرۆشرێن و له‌به‌رامبه‌ردا پێداویستییان بۆ ده‌كڕن و بۆیان ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ پێشتر بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ داعش له‌و ناوچانه‌دا بازرگانی نه‌وتدا ده‌كات و رۆژانه‌ پاره‌یه‌كی به‌رچاویان ده‌ست ده‌كه‌وێت.



PM:05:25:21/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌