له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ ژماره‌یی به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن روو له‌که‌م بوون ده‌کات


له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ ژماره‌یی به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن روو له‌که‌م بوون ده‌کات
مه‌وداپرێس-

وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران رایگه‌یاند ژماره‌یی به‌كارهێنه‌ران ‌موبایلی ئایفۆن رووی له‌که‌مبوونه‌وه‌ کردووه‌ ‌و رۆژانه‌ 70 هه‌زار موبایلی ئایفۆن ده‌کوژێنرێنه‌وه‌.

مه‌حمود جه‌واد ئازه‌ری، وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران رایگه‌یاند"به‌هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سزادانی ئێران كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ فارسیه‌كان، به‌كارهێنه‌ران له‌و موبایلی ئایفۆن‌ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌ "تاكو پێش ئه‌م بڕیاره‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن روویان له‌زیاتربوون ده‌کرد به‌تایبه‌ت هه‌ر رۆژێك 7 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر  زیاد ده‌بوون".

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا نه‌ك حه‌وت هه‌زار به‌كارهێنه‌ر زیادی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو 70 هه‌زار موبایلی ئایفۆن كوژراونه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی په‌نا بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنی فارسی ده‌به‌ن".



AM:11:28:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌