پلانی ئه‌مریكا بۆ سوننه‌ی عیراق ئاشكرا بوو

پلانی ئه‌مریكا بۆ سوننه‌ی عیراق ئاشكرا بوو
مه‌وداپرێس ـ 

شێخ مزاحم حوێت وته‌بێژی‌ هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ میدیای توركیی ئاشكرا كرد: ئەمریکا دەیەوێت سوننە لەو لاوازییەی ئێستای نەمێنێته‌وه‌ و باڵانس دروست بكات. 

روونیكردوه‌ته‌وه‌: پرۆژەیەکی تەواویان بۆ پێکھێنانی ھێزی سەحوە ھۆزەکان بۆ سوننەکان داوەتە ھێزەکانی ئەمریکا و ئەوانیش رەزامەندبوون لەسەری و لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ئه‌و هێزه‌ پێكده‌هێنرێت. 

ده‌شڵێت: ئێمە پێش ماوەیەک لەمەوبەر زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا و بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی دروستکردنی ھێزی چەکداریی تایبەت بە سوننەکان كه‌ له‌ چوار پارێزگای‌ عیراق پێكدێت و ژماره‌ی هێزه‌كه‌ 100 بۆ 150 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.


PM:06:41:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌