رۆحانی عیراقی به‌جێهێشت

رۆحانی عیراقی به‌جێهێشت
مه‌وداپرێس ـ 

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ عیراقی به‌جێهێشت، دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای‌ شیعه‌ی عیراقدا كۆبوه‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا كۆبوه‌وه‌. 

پاش سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لا، كه‌ لای‌ شیعه‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ عیراقی به‌جێهێشت.


PM:11:15:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌