سوودەکانی ترێی سوور بۆ تەندروستی

سوودەکانی ترێی سوور بۆ تەندروستی
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

ترێی یەکێکە لە میوە گرنگەکان و کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی لەش هەیە بە تایبەت ترێی سوور یارمەتیت دەدات بۆ هەبوونی لەشێکی تەندروست.

ترێی سوور بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی چالاک کردنی مێشک و رێژەیەکی باش ئاو دەدات بە لەش.

خواردنی ترێی سوور کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و رێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا رێکدەخات، هەروەها بۆ تەندروستی چاو گرنگە.

ترێی سوور بۆ تەندروستی دڵ باشە لە توشبوون بە نەخۆشی دەیپارێرێت، هەروەها چەندین ڤیتامینی گرنگ بە لەش دەبەخشێت.

سەرچاوە:کل یوم معلومە طبیە


AM:08:54:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌