له‌ رووداوێکی ته‌قه‌کردندا 9 که‌س کوژران

له‌ رووداوێکی ته‌قه‌کردندا 9 که‌س کوژران
مه‌وداپرێس-

لە رووداوێکی تەقەکردن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەرازیل 9 کەس کوژران، لە نێو کوژراوەکاندا 5 خوێندکار هه‌یه‌.

پۆلیسی بەرازیل رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە  دوو کەسی دەمامکدار بە چەک و چەقۆوە هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سوزانۆ لە باشووری بەرازیل.

بەوتەی پۆلیس: هێرشکارەکان لە هێرشەکەیاندا 5 خوێندکار و دوو کەسی دیکەیان کوشتووە، دواتر هەر لە شوێنی رووداوەکە کۆتاییان بە ژیانی خۆشیان هێناوە.

لە رووداوەکەدا 9 کەسی دیکە برینداربوون، کە برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە تاوەکو ئێستاش هۆکاری رووداوەکە روون نییە، بەرپرسانی ناوچەکەش رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی میدیایی رووداو



AM:10:03:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌