هه‌سه‌ده‌ دوو هێرشی داعشی تێک شکاند

هه‌سه‌ده‌ دوو هێرشی داعشی تێک شکاند
مه‌وداپرێس-

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده‌ "چه‌كدارانی داعش دوو هێرشی پێچه‌وانه‌یان كردۆه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و توانراوه‌ هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ تێكبشكێندرێن".

هێرشه‌كانی داعش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ باغۆز له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌ ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌رده‌وامن له‌ بۆمب بارانكردنی.

مسته‌فا بالی، به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌، رایگه‌یاند "شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه و تا ئێستا 38 چه‌كداری داعش كوژراون و هه‌شت چه‌كداریان خۆكوژ بوون".

وتیشی "چوار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شت شه‌ڕڤانیش بریندار بوون و هێزه‌كانیان پێشڕه‌وییان كردووه  چه‌ند خاڵێكی دیكه‌یان له‌ نزیك باغۆز كۆنترۆڵ كردووه‌".

دوێنێ به‌ درێژایی رۆژه‌كه‌، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆمبابارانی باغۆزیان كرد دووكه‌ڵی ره‌ش ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی ته‌نی بوو.



PM:12:12:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌