وێنه‌كان ببینه‌
هاوڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیی هاوكاری بریندارێكی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

وێنه‌كان ببینه‌<br>
هاوڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیی هاوكاری بریندارێكی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات
مه‌وداپرێس ـ 

كامل عه‌بدولقادر وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و برینداری ناسراوی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیایه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، چیرۆكی هاوكاریكردنی هاوڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیی ده‌كات.

له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: هاوڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیی هاوكاری ده‌كات و گه‌شتی شوێنه‌ جیاوازه‌كانی‌ پێده‌كات و رێگه‌ نادات به‌ ته‌نیا له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ بمێنێته‌وه‌.

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی له‌ فه‌یسبوك: 

ئەم پیاوە مەزنە لەبیر مەکەن !

میشائیل یوهانزن پیاوێکی بەڕێزی ئەڵمانیەو پیشەی ئەندازیارە.

لەوەتەی من هاتومەتە ئەڵمانیا ئەم پیاوە لەیەکەم ڕۆژەوە ئالودەی خەمەکانی من بووەو وەک برایەکی دڵسۆز پشت و پەنای من بووە پاش خوای گەورە.

ئەڵێم: هێر میشائیل من ناتوانم لەم وڵاتەدا بەتەنها بژیم، بۆ هەموو شتێک پێویستم بەیارمەتیەو ئەمەش دەست نادات بۆم هەموو جارێ! . ئەڵێ: تا من لەژیاندا بم ناهێڵم پەکت بکەوێت.

ئەڵێم: هێر میشائیل تۆ ئیشت زۆرەو دەرفەتت نییە بۆ من، تۆش پێویستت بە پشووە. ئەڵێ: من ڕاستە ئیشم زۆرەو کاتم زۆر کەمە بەڵام من ئەو کاتە پشوو دەدەم کە یارمەتی تۆ دەدەم.

هەموو شەممان یان یەک شەممانی هەفتەیەک کە پشووە دێت و سەرم لێ دەدات و بەزۆر دەمبات بۆ گەڕان یان بەعەرەبانەکەم دەمگێڕێ یاخود بەسەیارەکەی، دەڵێ: لەو ژوورەداو لەسەر ئەو قەرەوێرەیەو بەتەنها هەمیشە ڕاکشاوی نابێت، هەر شێت دەبیت ! 

ئەڵێت: ئەگەر سەعات دووی شەویش پێویستیت بە من هەبوو بێ دوودڵی جەرەسم بۆ بکە یەکسەر حازر دەبم لەلات.

ئەڵێت: من چۆن ئەهێڵم بەبەرچاومەوە بمری؟ 

ئەمبات بۆ عەیادە ، ئەمبات بۆ خەستەخانە، دەمهێنێتەوە سەردانم دەکا بەبەردەوامی.

هەموو ئەمانە بێ ئەوەی ماندو بێت، بێ ئەوەی منەتێک بکات یاخود جارێک ڕووی گرژ بکات .

هەموو جارێ بەحەسرەتەوە ئەپرسێ لێم ، ئەڵێ : باشە چۆن ئەوەنە بێ ویژدان بوون ئاوا فەرامۆشیان کردووی چەند ساڵە ؟! 
داوا دەکەم کە ئەم پیاوە مەزنە هەرگیز لەبیر نەکەن، نزای بۆ بکەن لە دونیاو دواڕۆژ سەربەرزو سەرفرازبێت. 


PM:05:01:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌