نزیكه‌ی 200 پاڵاوتگه‌ی نایاسایی داخران

نزیكه‌ی 200 پاڵاوتگه‌ی نایاسایی داخران
مه‌وداپرێس ـ 

عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرای كرد كه‌ 172 پاڵاوتگه‌ی نایاسایی له‌ باكوری عیراق داخران.

به‌گوێره‌ی‌ سایتی "روسیا ئه‌لیه‌وم"ی رووسیی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ كاری په‌رله‌مانتار ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌هه‌موو شوێنێكدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 172 پاڵاوتگه‌ له‌ باكوری عیراق داخران، به‌ڵام ناوی شوێنه‌كانی‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌. 

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌و پاڵاوتگانه‌ به‌ كوالێتیه‌كی نزمتر له‌و كوالێتیه‌ی له‌ عیراقدا هه‌یه‌ به‌رهه‌می خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا میدیای كوردی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، 200 پاڵاوتگه‌ی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن. 



PM:05:39:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌