هه‌واڵێك تره‌مپ نیگه‌ران ده‌كات

هه‌واڵێك تره‌مپ نیگه‌ران ده‌كات
مه‌وداپرێس ـ 

به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، دادگای‌ واشنتۆن پایته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا سزای زیاتر له‌ سێ ساڵی بۆ پۆل مانافۆرت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌و بڕیاره‌ دادگای‌ واشنتۆن، كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ده‌ریكردووه‌، ماوه‌ی‌ زیندانیكردنی پۆل ده‌بێته‌ حه‌وت ساڵ. 

روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیندانیكردنی پۆل په‌یوه‌ست به‌ هاوكاریكردنی رووسیا، به‌ڵكو تاوانباره‌ به‌ شاردنه‌وه‌ی زانیاریی كاره‌كه‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا بووه‌، هه‌روه‌ها ملیۆنان دۆلاری شاردووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ژماره‌ بانكیه‌كانی وڵاتاندا و باسی‌ نه‌كردووه‌. 



PM:05:59:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌