هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاند

هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاند
مه‌وداپرێس ـ 

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌مڕۆ له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی‌ چه‌ند بابه‌تێكی كرد له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا. 

نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابوری و بازرگانیدا ده‌ربڕی و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیەکی جیددی نیشان دا.

شانده‌كه‌ش هیوای خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت و ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابوری و بازرگانیدا.


PM:06:41:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1835 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌