بڕیاری ئه‌مریكا له‌ سودی كورد

بڕیاری ئه‌مریكا له‌ سودی كورد
مه‌وداپرێس ـ 

به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیی، وەزارتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەردەوامە لە به‌رنامه‌ی پێکهێنانی "هێزی ئاسایشی سنووری" لە باکووری سووریا و لە بودجەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پارەیەکی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کارە تەرخان كراوە.

روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پنتاگۆن سەرجەم ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی پێشنیاریی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردی سوریا تەرخان كردووه‌، کە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تایبەت بۆ پێکهێنانی هێزی ئاسایشی سنووری لە باکووری سوریا ڕاگەیه‌ندراوە و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکەشی بۆ راهێنان و پڕچەک کردنی هێزیەکانی سووریای دیموکراتیک تەرخان كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نكه‌ره‌ نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه‌ و سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ توركیا قسه‌ی كردوه‌. 


PM:07:24:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌