زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت

زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت
مه‌وداپرێس ـ 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی دابه‌شكردنی پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. 

به‌گوێره‌ی‌ میدیای عیراقیی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ چواره‌م كۆبونه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌می ته‌شریعی خۆیدا و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستوری عیراق تایبه‌ت به‌ مافی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی و ژیانی شایسته‌، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی پێدانی زه‌وی به‌ هاوڵاتیان ته‌واوكرا. 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عیراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو دواخست. 



PM:08:00:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌