راپۆرتێكی ئه‌مریكا ئه‌ردۆغانی كرده‌ ئامانج

راپۆرتێكی ئه‌مریكا ئه‌ردۆغانی كرده‌ ئامانج
مه‌وداپرێس ـ 

راپۆرتی ساڵی‌ 2018ی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ تایبه‌ت به‌ دۆخی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتانی جیهاندا، توركیای كرده‌ ئامانج و ره‌خنه‌ی له‌ سه‌ركوتكردنی ئازادی تێیدا گرتووه‌. 

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ واژۆی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ره‌ و میدیای توركیی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا باسی‌ سه‌ركوتكردنی دیموكراتی و ئازادییه‌كانی‌ له‌ توركیا كردووه‌. 

له‌و راپۆرته‌ی ئه‌مریكادا كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ی به‌ دۆخی رۆژنامه‌وانی له‌ توركیا كردووه‌ و روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌و ده‌یان رۆژنامه‌نوسه‌ی له‌ زیندانه‌كانی‌ توركیادا، چه‌ندینی تر توركیایان جێهێشتووه‌ و له‌ترسی ده‌ستگیركردن ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ .


PM:09:00:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌