كاڵكان، ئه‌ردۆغان به‌ سه‌دام حسێن ده‌چوێنێت

كاڵكان، ئه‌ردۆغان به‌ سه‌دام حسێن ده‌چوێنێت
مه‌وداپرێس ـ 

به‌گوێره‌ی‌ میدیای په‌كه‌كه‌، دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی‌ بەڕێوەبەریی پەکەکە، بە بۆنەی‌ ٣١هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەوە وتویه‌تی: "هەڵەبجە برینێکی‌ قوڵ بوو، هێشتاش لە دڵ و دەروونی کورداندا برینێکی‌ گەورەیە. 

ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "دوای‌ هه‌ڵه‌بجه‌، لە باشووری کوردستاندا پێشکەوتن روویدا، ئەوە هەندێک لە ئازارەکەی‌ کەمکردەوە. ئەو پێشکەوتنە چۆن بوو؟ بەهۆی بەرخودانی‌ ئەو شەهیدانەوە بوو، بەهۆی کاریگەریی‌ ئەو شەهیدانەوە بوو.  پێویستە ئەوە بەشێوەیەکی‌ راست و دروست ببینرێت. لەبەر ئەوەش زۆر گرنگە کە لە کۆمەڵکوژیی‌ هەڵەبجە تێبگەین و بەشێوەیەکی‌ راست و دروست لە شەهیدەکانی‌ هەڵەبجە تێبگەین".

كاڵكان ده‌ڵێت: دوێنێ سەدام لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژیی‌ ئەنجامدا و ئەمڕۆ فاشیزمی کۆماری تورکیا لە دێرەلوک، لە شیلادزێ و لە هەموو ناوچەکانی‌ باکوور کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.


PM:09:39:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌