راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌رێمی كوردستانیشی‌ تۆمه‌تباركرد

راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌رێمی كوردستانیشی‌ تۆمه‌تباركرد
مه‌وداپرێس ـ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی 2018 هه‌رێمی كوردستانی به‌ بونی زیندانی نهێنی و سیاسی و ئه‌شكه‌نجه‌دان تۆمه‌تباركردووه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ خراپی مامەڵەکردن لەگەڵ هەندێک لە دەستگیرکراوان هه‌یه‌ لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە هەندێک لە بنکەکانی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکانی هه‌رێمی كوردستان، مێردمنداڵان لەگەڵ کەسانی پێگەیشتوودا دەبینرێن و زیندانییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە پێش ئەوەی دادگایی بکرێن.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانیش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتەکە دەداتەوە و روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتریش وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌مریكایان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك هه‌مان شتی دووباره‌ كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش وتویانه‌: زیندانی سیاسی و نهێنی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌. 



PM:10:05:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌